شەوی رابردوو ئاگر لە گازینۆی یەکێک لە هۆتێلەکانی شارۆچکەی پۆیپێتی کەمبۆدیا کەوتەوە، داوى 12 کاتژمێر کۆنتڕۆڵکرا، لانیکەم 16 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 50 کەسیش برینداربوون.
ئاگرەکە لە شارۆچکەیەکی قەرەباڵخی سەرسنوری تایلەند کەوتەوە، بەهۆی زۆری ئاگرەکە چەند ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوەى تایلەندى دراوسێ بەشداربوون لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
16 کەس گیانیان لەدەستدا و 50 کەسیش بریندارن
بەگوێرەى ئەو ڤیدیۆیانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە خەڵک لە سەربانی هۆتێلەکەدا گیریان خواردووە و خۆیان هەڵدەدەنە خوارەوە. زۆرێک لەوانەی لەنێو هۆتێلەکەدا بوون خەڵکی تایلەندی دراوسێ بوون.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە دەزگای ئاگرکوژێنەوەی کەمبۆدیا بڵاویکردووەتەوە، دەرکەوتووە خەڵکی هاوار دەکەن و داوای بەهاناوەچوون دەکەن، چونکە لەسەربانی هۆتێلەکە 10 نهۆمییەکە گیریان خواردووە.
🚨 BREAKING VIDEO: Massive fire at the Grand Diamond City Hotel & Casino in Poipet, Cambodia, with an unclear number of people hurt. #Breaking #BreakingNews #Cambodia #Poipet pic.twitter.com/EJS5y0kIaw
— Breaking Alerter (@BreakingAlerter) December 29, 2022
https://twitter.com/6ixworldnews/status/1608302154736885760
بەهۆی ئەوەی بڵێسەی ئاگر لە هەندێک لە نهۆمە بەرزەکان بووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە نەیانتوانیوە بە پەمپە ئاوییەکان ئاگرەکە بکوژێننەوە، هەر بۆیە بەشێک لە خەڵکی لەترسی سوتان لەو بەرزییەوە خۆیان فڕێداوە و گیانیان لەدەستداوە.
ئاگرەکە، کە لە دەوروبەری نیوەشەودا کەوتەوە، بەڵام کاتژمێر 2:00ى پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەتەوانى کۆنترۆڵکرا.
13:18 ยังคุมเพลิงไม่ได้ คาซิโน ฝั่งปอยเปต ไม่ได้ #ไฟไหม้ปอยเปต – בปอยเปต#Cambodia #CambodiaFire #Poipet #Cambodiacasino pic.twitter.com/IjXtuz2KY3
— TukTuk (@TukTukThainews) December 29, 2022
نگۆر مێنگ کرۆن، جێگری پارێزگاری ناوچەکە بە رادیۆی بایۆنی کەمبۆدیای راگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 16 کەس و نزیکەی 50 کەسی دیکەش برینداربوون.
پێدەچێت ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبێتەوە، چونکە ئەگەری دۆزینەوەی تەرمی زیاتری ئەو کەسانە هەیە، کە لەنێو ئۆتێلەکە گیریان خواردبوو.
راشیگەیاند، بەشێک لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە و ئەگەری گیان لەدەستدانیان زۆرە.
سیتی لۆهـ، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکە رایگەیاند، 360 کارمەندی فریاکەوتن و 11 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنی ئاگرەکە کراون، تاوەکو ئێستاش هۆکاری دروستبوونەکەی نەزانراوە.
هۆکاری دروستبونی ئاگرەکە نەزانراوە
ئاماژەی بەوەشداوە، ئێستا هەوڵدەدەین تەرمی ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە لە بیناکەوە بهێنینە خوارەوە. پێموانییە بەهۆی دوکەڵی زۆرەوە هیچ کەسێک، کە لە بیناکەدا مابێتەوە، رزگاری بووبێت. تەنانەت تیمەکانی فریاگوزاریش دەبێت ئامێری گونجاو لەبەر بکەن، کاتێک دەچینە نێو بیناکەوە، ئەگەرنا بە هیچ شێوەیەک ناتوانن هەناسە بدەن.
گازینۆکە لەو شەوەدا نزیکەی 400 کرێکاری تێدابووە. بەهۆی زۆری ژمارەی بریندارەکانەوە بەشێکی زۆریان رەوانەی نەخۆشخانەکانی شارە هاوسنورەکەی تایلەندی دراوسێ کراون.
شارۆچکەی پۆیپێت دەکەوێتە رۆژئاوای کەمبۆدیا و هاوسنورە لەگەڵ شاری ئارانیاپراتێت لە تایلەند. ناوچە سنورییەکە دەوڵەمەندە بە کاری بازرگانی و جموجۆڵی گەشتیاری. هەربۆیە لە کاتی ئاگرەکەدا هۆتێلەکە خەڵکێکی زۆری تێدابووە.