68
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 29ی کانونی یەکەمی 2022
حوریەت
- یەکەمین خەڵاتی یانسیبەکەی ئەمساڵ لە تورکیا 200 ملیۆن لیرەیە
- دوای یازدە ساڵ کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی سەربازی و هەواڵگری لەنێوان تورکیا و سوریا ئەنجامدرا
- وەزیری ناوخۆی تورکیا: ئیمامئۆغلۆ تەلەفۆنی بۆکردم و داوای هاوکاری کرد
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- هێزەکانی رزگاری عەفرین: 12 سەربازی تورکیا لە باب و شێراوا کوژران
- هاوسەرۆکی هەدەپە لە 11مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی: ئەم برینە، برینی هەموومانە
- سەرۆکی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی فەرەنسا: کوشتنی سێ کوردەکە “تیرۆریستیە” نەک نەژادپەرستی
سوزجو
ساڵی داهاتوو دوو ملیۆن و 250 هەزار کەس لە تورکیا خانەنشین دەکرێن
دادگای ئەستەنبوڵ: ئەو سزایەی بەسەر ئیمامئۆغلۆدا سەپێندراوە کەم ناکرێتەوە
کەمال کلچدارئۆغلۆ و مەراڵ ئاکشەنەر: هاوپەیمانی گەل هەڵناوەشێتەوە و پێکەوە سەردەکەوین
ئەڤرەنسەل
ئەمڕۆ شەبنەم کۆرۆر فینجانجی، سەرۆکى کۆمەڵەى پزیشکانى تورکیا دادگایی دەکرێت
ئەمساڵ هەموو مانگێک 140 هەزار کرێکار لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە
تورکیا لە نێوان ئەو پێنج وڵاتانەدایە، کە هاوڵاتییەکانیان هیوایان بە ژیان نەماوە