38
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 29ی کانونی یەکەمی 2022
ئاسیا
- هاوینی ئەمساڵ 112 هەزار پرۆسەی هاوسەرگیری و 50 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە ئێران تۆمار کراون
- هاوڵاتیانی عێراق، ئەفغانستان، عەمان، ئازەربایجان و بەحرێن لە ریزی پیشەوەی ئەو کەسانەن، کە بۆ نەخۆشی سەردانی ئێران دەکەن
- لە ئێران فروشی رێستورانتەکان 20 بۆ 30٪ کەمی کردووە
ئیتلاعات
سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران: حکومەت پلانی نییە نرخی دۆلار بەرز بکاتەوە
نەتەوەیەکگرتووەکان: شەش هەزار و 884 هاوڵاتی مەدەنی ئوکراینی لە لایەن روسیاوە کوژراون
زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی کچە خوێندکارانی ئەفغانی دەکات
ئارمان میللی
سەید حەسەن خومەینی: ئەگەر دەتانەوێت خەڵک لەبارەی رۆژی دوایی گویتان لێبگرێت ئەم جیهانەیان بۆ بنیات بنێن
وەزیری پەیوەندیەکانی ئێران: پێشوازی لە ئەنتەرنێتی بیانی دەکەین
رەئیسی پاشای عەمان بانگهێشتی ئێران دەکات
جمهوری ئیسلامی
حەمید کارزای: ئەمریکا رۆڵی لە گەندەڵیەکانی ئەفغانستاندا هەبوو
لە ئەمریکا ساڵانە شەش هەزار منداڵ لە ئەنجامی توندوتیژیەکاندا دەبنە قوربانی
ناوەندی خواردن و دەرمانی ئێران: لە ئێران کێشەی کەمی 106 جۆر دەرمان هەیە