وەزارەتی تەندروستی ئۆزبەکستان رایگەیاند، بەلایەنی کەمەوە 18 منداڵ گیانیان لەدەستداوە دوای خواردنەوەی شروبێکی پزیشکی، کە کۆمپانیای دەرمانی هیندی “ماریۆن بیوتیک” بەرهەمیهێناوە.
وەزارەتەکە دەڵێت 21 منداڵ شروبی (دۆک1 ماکس) خواردووە وەک چارەسەرێک لە تەنگەنەفەسی، کە 18 منداڵیان دوای خواردنەوەی شروبەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوى وەزارەتەکە شروبەکە لە رێگەی ئۆنلاین دەفرۆشرێت وەک چارەسەر بۆ سەرمابوون و ئەنفلۆنزا.
وەزارەتی تەندروستی ئۆزبەکستان دەڵێت، شروبەکە مادەی “ئیسیلین جلایکۆڵ”ی تێدایە، کە مادەیەکی ژەهرە، کۆمپانیای “کوراماکس مێدیکاڵ” هێناویەتە نێو ئۆزبەکستان.
شروبەکە مادەی “ئیسیلین جلایکۆڵ”ی تێدایە، کە مادەیەکی ژەهرە
شروبەکە بەبێ رێنمایی پزیشک دراوە بە منداڵەکان، لەلایان دایک و باوکیان یان بە رێنمایی دەرمانساز، بە بڕێک، کە زیاتر بووە لەبڕی دیاریکراو بۆ منداڵان.
وەزارەتەکە روونی نەکردووەتەوە، کە ئایا هەموو منداڵەکان بڕی زیادیان وەرگرتووە یان بڕی ستانداردیش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانیان.
وەزارەتی تەندروستی هیندستان لێکؤلینەوە لە بابەتەکە دەکەن
کۆمپانیاکانی ماریۆن بویتیک و کۆراماکس مێدیکاڵ هیچ رونکردنەوەیەکیان نەداوە و وەڵامی پەیوەندى ئاژانسی رۆیتەرزیان نەداوەتەوە، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی تەندروستی هیندستان بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەن.