مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 29ی کانونی یەکەمی 2022
شەرقولئەوسەت
- دوای نیو سەدە لەدەستبەسەرداگرتنی زەویەکانیان و دەرکردنیان، حکومەتی عێراقی دۆسیەی زەوی ئێزیدیەکان یەکلا دەکاتەوە
- روسیا هەنگاوەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە دەستپێکرد
- تاران: دەرگای دانوستانە ئەتۆمیەکان کراوەیە، بەڵام بۆ هەمیشە نا
سەباح
پەرلەمان کار بۆ هەموارکردنی یاسای مادەی هۆشبەر دەکات.. بازرگانانی مادەی هۆشبەر دەبێت چاوەڕێی سزای قورستر بکەن
بانکی نێودەوڵەتی هۆشداریی دەداتە عێراق: تەنها پشت بە نەوت مەبەستن و روو لە کەرتەکانی دیکەش بکەن
ئاڵای فازڵ ئەستێرەی کوردی هەڵبژاردەی عێراق کۆرۆنای تێپەڕاند و ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە جامی کەنداو
عەرەب
هەماهەنگی تورکی، روسی و سوری کورد گەمارۆ دەدات
ئێران جوڵەکانی دەستپێکرد، بۆ بەهێزکردنی جێدەستێتی لە کەرتی نەوتی عێراق
ئاشتی نێوان روسیا و ئۆکراین، چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی ئەمریکایە
زەمان
نرخی خۆراک لە عێراق لە فڕیندایە، بانکەکان وەڵامی هەوڵەکانی دارماندنی دینار دەدەنەوە
سەرۆککۆماری عێراق جەخت لە بەردەوامی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ دەکاتەوە
عێراق و یابان رێککەوتنێک واژۆ دەکەن بۆ پەرەپێدانی پاڵاوگەی بەسرە