مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 29ی کانونی یەکەمی 2022
گاردیان
- بەهۆی کەمبوونەوەی کوالیتی خزمەتگوزارییەکانی خانەی بەساڵاچوانی نەخۆشی زەهایمەر و هاوشێوەکانی هۆشداری لەبارەی قەیرانێکی تۆقێنەر دەدرێت لە بەریتانیا
- سەرۆکی نوێی کۆنگرەی یەکێتی بازرگانی بەریتانیا دەڵێت حکومەت لەبەرامبەر کارمەندانی مانگرتوو شکست دەهێنێت چونکە گوێ لە داواکارییەکانیان ناگرێت
- بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی روسیا بۆسەر ئۆکراین، لە کیێڤ، خێرسۆن و باخموت زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ دانیشتوان لێدەدرێت
دەیلی تەلەگراف
رێکخراوەکانی نەهێشتنی توندڕەوی کە لە بەریتانیا بودجەیان بۆ دابیندەکرێت یارمەتی گروپە توندڕەوەکانی دەدەن لەسەر حسابی باجدەرانی ئەو وڵاتەوە
هۆشداری دەدرێت لەبارەی ئەوەی بی بی سی لە نوسینەوەی مێژووی بەریتانیا گوتاری رەگەزپەرستانە بەکاربهێنێت
بەگوێرەى توێژینەوەیەک، ژنانی سەرووی 46 ساڵی روبەڕوی کۆمەڵێک نیشانەی کۆرۆنای درێژخایەن دەبنەوە
فاینەنشیەڵ تایمز
کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل داوای یاسایی لە دژی برۆکسل تۆماردەکات بۆ بلۆککردنی ئەو 25 ملیار یۆریەی کە کۆمپانیاکانی نەوت دەبێت وەک باج بیدەن
ئیتاڵیا تێستی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتییانی چین دەکاتە مەرج وەک سەرەتایەکی کاردانەوەکانی رۆژئاوا لەهەمبەر لەناکاو گۆڕانی دۆخی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا
بەهۆی قەیرانی سوتەمەنی و وزەوە لە بەیتانیا خەڵکی بەلێشاو روو لە کڕینی ئامێرە کەم مەسرەفەکان دەکەن
ئای
یەکێتی کارمەندانی مانگرتووی بەریتانیا ئامادەن بۆئەوەی بایکۆتی هەموو دانوستانێک بکەن لەگەڵ حکومەتدا لەسەروبەندی قوڵبونەوەی مانگرتنەکاندا
بەریتانیا تاوەکو ئێستا هیچ پلانێکی نییە بۆ دانانی مەرجی پشکنینی کۆرۆنا بۆ ئەو گەشتیارانەی لە چینەوە سەردانی وڵاتەکە دەکەن
داتای تاوانەکانی کۆیلایەتی مۆدێرن 11 هێندەی داتاکانی ساڵانی 2015 روو لەزیادبووندان