بڕیارێکی ڤلادیمێر پوتینى سەرۆکی روسیا بۆ قەدەغەکردنى فرۆشتنی نەوت بە وڵاتانی “گوێڕایەڵی” گروپی G7 نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە.
گروپی G7 کە وڵاتانی پێشەنگی پیشەسازیی، یەکێتی ئەوروپا و ئوستورالیا دەگرێتەوە لە سەرەتاى ئەم مانگەدا رێککەوتن لەسەرئەوەی سنور بۆ نرخى نەوتی خاوی روسیا دیارى بکەن و هەر بەرمیلێک بە 60 دۆلار زیاتر نەکڕن، لە پێنجى ئەم مانگەوە بڕیارەکەیان خستووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
https://zoomnews.info/%d9%88%da%b5%d8%a7%d8%aa%d8%a7%d9%86%d9%89-%d8%b1%db%86%da%98%d8%a6%d8%a7%d9%88%d8%a7-%da%af%d9%88%d8%b1%d8%b2-%d9%84%db%95-%d8%af%d8%a7%d9%87%d8%a7%d8%aa%d9%89-%d8%b1%d9%88%d8%b3%db%8c%d8%a7/
پاش سێ هەفتە لە بڕیارەکەى گروپى G7 شەوى رابردوو پوتین، بڕیارێکی دەرکرد، کە فرۆشتنی نەوت بەو وڵات و کۆمپانیایانە قەدەغە دەکات، کە پابەندن بەو نرخەی وڵاتانی رۆژئاوا لەسەرى رێککەوتوون. بڕیارەکەى گروپى G7 وەکو هەنگاوێک بوو دژی هێرشەکانى روسیا بۆ سەر ئۆکراین.
بەگوێرەى بڕیارەکەى پوتین روسیا فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە 1ی شوباتەوە بۆ ماوەی پێنج مانگ بۆ ئەو وڵاتانە قەدەغە دەکات کە پابەندن بەو نرخە دیاریکراوەکە.
فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە 1ی شوباتەوە بۆ ماوەی پێنج مانگ بۆ ئەو وڵاتانە قەدەغە دەبێت
بڕیارەکەى G7 بۆ ئەوەبوو بتوانن سنورێک بۆ سەرچاوە داراییەکانی مۆسکۆ دابنێن، بە تایبەت کە روسیا بەردەوامە لە لەشکرکێشییەکانى بۆسەر ئۆکراین.
لە بەرامبەردا روسیا دڵنیایی داوە کڕیاری نوێ دەدۆزێتەوە و رایگەیاندووە، سنوردارکردن و دانانی نرخ لەسەر نەوتەکەی کاریگەریی لەسەر راگرتنی هێرشەکانى بۆسەر ئۆکراین نابێت.
روسیا دووەم گەورەترین هەناردەکاری نەوتە لە جیهاندا لە دواى سعودییەوە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیارە تازەکەى پوتینیش لێکەوتەی دوورمەودای لەسەر دابینکردنی وزە لە جیهاندا هەبێت.
چەند کاتژمێرێک پاش بڕیارەکەی پوتین، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رووى لە بەرزبوونەوە کرد، نەوتی برێنت بە رێژەی 0.19% بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 84.84 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، نەوتی تەکساسیش بۆ 79.63 دۆلار بەرزبووەوە.
هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ و رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە وڵاتی چین،کاریگەری هەیە لەسەر زیادبوونی رێژەی هاوردەکردنی نەوت
جگە لە بڕیارەکەی پوتین، هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ و رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە وڵاتی چین، ژمارەیەکی زۆر کارگە و دامەزراوەى پیشەسازیی وەگەڕخستووەتەوە، ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر زیادبوونی رێژەی هاوردەکردنی نەوت لەلایەن ئەو وڵاتەوە، کە یەکەم بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا.