84
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، چوارشەممە، 28ی کانونی یەکەمی 2022
حوریەت
- ئاشکرابوونی دانانی کامێرایەکى شاراوە لە تەوالێتی ژنان لە کافێیەکى ئەستەنبوڵ هەرا دەنێتەوە
- سەرۆکانى جەهەپە و پارتی باش لەبارەی کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆبوونەوە
- سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا: ئەمریکا دەیەوێت پوتین تیرۆر بکات
سوزجو
- راپۆرتێکی سوزجو: حکومەت دەیان ساڵە بیرە نەوتەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
- لە ئەستەنبوڵ کرێی تەکسی، پاس و میترۆ 29٪ زیادی کردووە
- موچەی خانەنشینان لەژێر هێڵی کەمترین موچەی حکومیدایە
ئەڤرەنسەل
- دادگا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بکوژی دەنیز پۆیراز ئەندامی هەدەپەدا سەپاند کە ساڵی 2021 کوژرا
- ئەمڕۆ 11 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی رۆبۆسکیدا تێدەپەڕێت کە 34 گەنجی کورد لەلایەن تورکیاوە کوژران
- لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوودا ئوکراین کۆبوونەوەی جیهانی ئاشتی ئەنجام دەدات
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- لە 11مین ساڵی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکیدا خانەوادەی قوربانیان بەدوای دادپەروەرییدا دەگەڕین
- باوکی هونەرمەند میر پەروەر کە لە پاریس کوژرا: کوڕەکەم گۆرانی بەکوردی دەوت و حکومەت 20 ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپاندبوو
- سەندیکای پارێزەرانی ئیزمیر: بکوژەکەی دەنیز پۆیرازیان سزادا و دۆسیەکەیان داخست، ئەوانەی فەرمانیان کردووە شاردرانەوە