53
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، چوارشەممە، 28ی کانونی یەکەمی 2022
ئاسیا
- عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوت پێش ئێران دەداتەوە
- ئێران دەیەوێت بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژێکدا بگەیەنێتە هەشت ملیۆن بەرمیل
- ئێران بە دروستکردنی دەرمانی خۆماڵی دەیەوێت گەمارۆی دەرمان تێکبشکێنێت
ئێعتێماد
- رەئیسی: ئەمریکا بە ناراستەوخۆ داوای دانوستان لەگەڵ ئێران دەکات
- وەزیری دەرەوەی ئێران: نابێت بهێڵین جیهان فێری ژیانی بێ ئێران بێت
- سەرۆکوەزیرانى ئەرمینیا: 20 رۆژە رێڕەوی لاچین لەلایەن ئازەربایجانەوە داخراوە
ئیتلاعات
- تاڵیبان: بە بۆمبی ئەتۆمیش ناتوانن لە بڕیارى قەدەغەکردنی خوێندنی کچان پاشگەزمان بکەنەوە
- وەزیری دارایی ئێران: نرخی سودی بانکی چەند رۆژێکی دیکە زیاد دەکرێت
- ئێران و روسیا ئەکادیمی سینەمای “ئۆراسیا” دادەمەزرێنن
هەمشەهری
- لە هەشت ساڵی رابردوودا 388 هەزار کەس لە یەمەن بەهۆی برسێتی و شەڕەوە گیانیان لەدەستداوە
- وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئێران: دۆخی ئینتەرنێت لە ئێران لە ساڵی رابردوو باشترە
- حەمید کارزای سەرۆکی پێشتووتری ئەفغانستان دەیەوێت بگەڕێتەوە نێو سیاسەت