75
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، چوارشەممە، 28ی کانونی یەکەمی 2022
شەرقولئەوسەت
- ئەمریکا گەمارۆی بانکەکانی سپیکردنەوەی پارە لە عێراق دەدات
- هۆشداری دەدرێت لە “شۆڕشی برسێتی” لە عێراق
- روسیا هەناردەی هۆشداریدەدات لە وەستاندنی هەناردەی نەوت بۆ ئەو وڵاتانەی نرخی نەوتی روسیان سنوردارکرد
سەباح
- 2023 لەبەردەمماندایە و عێراق هێشتا بێ پرۆژەی بودجەیە
- دوای بێدەنگبوونیان بەهۆی تیرۆر، زەنگی کەنیسەکان دوبارە دەنگیان دێت
- باج لەسەر کارتەکانی مۆبایل هەڵگیرا، بەڵام نرخەکان دانەبەزین
قەبەس
- بەهۆی کەمی ئاهەنگ و رێوڕەسم لە کوەیت، 78 هەزار هاوڵاتی بۆ بەسەربردنی سەری ساڵ دەچنە دەرەوەی وڵاتەکە
- زۆربەی دراوەکانی جیهان بەرامبەر دۆلار دابەزیون، دۆلار بە سەرکردەی دراوەکان دەمێنێتەوە؟
- لە سێ هەفتەی رابردوودا نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە
قودسی عەرەبی
- یەکێتی کاری تونس بەڵێن دەدات شەقامەکان بگرێت بەهۆی یاسای دارایی و بودجە لە وڵاتەکە
- لە عێراق هۆشداری دەدرێت لە دوبارەبوونەوەی سیناریۆی ئێران و سوریا، لە دابەزینی بەهای دینار
- 380 پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان کراوە لەساڵی 2022 لە عێراق