109
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمرۆ، 28ی کانونی یەکەمی 2022
گاردیان
- ناوەندە خێرخوازییەکانی بەریتانیا بەهۆی بڕینی هاوکارییەکانی یەکێتی ئەوروپا دادەخرێن و حکومەتی وڵاتەکەشیان هاوکاری بۆ دابین ناکرێت
- بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و شەپۆلە جیاوازەکانی گەرما و سەرما، ژیانی هەندێک لە گیانلەبەرانی بەریتانیا لە مەترسیدایە
- بەهۆی لافاو و داڕمانی زەوییەوە لانیکەم 25 کەس لە فلیپین گیانیان لەدەستداوە و 26ی دیکەش بێسەروشوێنن
تایمز
- هۆشداری دەدرێت لەبارەی بڵاوبوونەی سکانداڵی ئەخلاقی چەند پەرلەمانێکی بەریتانیا بەهۆی ئەوەی لە وڵاتێکی دەرەوەدا چاویان بە ئافرەتانی لەشفرۆش کەوتووە
- بەریتانیا خەریکە دەبێتە یەکەم وڵات لە جیهاندا بۆ نەهێشتنی ڤایرۆسی جگەری جۆری C
- دیمیتری مێدڤێدێڤ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی روسیا، کە هاوڕێی نزیکی پوتینە پێشبینیدەکات ئیلۆن مەسک، ببێتە سەرۆکی ئەمریکا و بەریتانیا بچێتەوە نێو یەکێتی ئەوروپا
فاینەنشیەڵ تایمز
- لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ هەڵگرتنی رێکارەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا، چین بەنیازە لە 8ی مانگی داهاتووەوە کەرەنتینەی گەشتی فڕۆکەوانی هەڵبگرێت
- پوتین فرۆشتنی نەوت بەو وڵاتانە قەدەغە دەکات، کە بەگوێرەی رێککەوتنەکەی وڵاتانی گروپى7 بۆ دانانی نرخ لەسەر نەوتی روسیا مامەڵە دەکەن
- بەهۆی مەشقی فڕۆکە جەنگییەکانی چین لە دوو رۆژی رابردوودا، تایوان هێزی بەرگری خۆی بەهێزتر دەکات
ئیندپێندێنت
- شەپۆلی سەرماکەی ئەمریکا زیاتر لە 60 کەسی کوشتووە و شەوی رابردوو شەپۆلێکی نوێی بەفربارین ئەو وڵاتەی گرتەوە
- ناوەندەکانی دابەشکردنی خواردنی بێبەرامبەر لە بەریتانیا بەهۆی زۆربوونی لۆد لەسەریان روبەڕوی “تسونامی دەستکورتی” دەبنەوە
- سەرۆکی ئۆکراین دەڵێت، بۆ دانانی پلانی ئاشتی پشت بە مۆدی سەرۆکوەزیرانی هیندستان دەبەستێت