ئەویش پەرلەمانتاری هەدەپەیە، بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا
“رۆژی شەممە لە سنوری یونان دەستگیرکرا”
دادگای کۆماری ئەنقەرە رایگەیاند “گوزەل کاری بۆ پەکەکە کردوە”
پارتی دیموکراتی گەلان ‘هەدەپە’ دەڵێت “گوزەل لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکراوە و هەواڵی میدیاکانی تورکیا دورن لە راستیەوە”
هەدەپە و لایەنگرانیی ناڕەزایی دژی دەستگیرکردنی گوزەل دەردەبڕن
دەستگیرکرنی گوزەل بە سیاسی دەزانن، نەک یاسای.
هەدەپە لە 15/10/2012 دامەزرا، لەوکاتەوە روبەروی فشاری حکومەتی تورکیا دەبێتەوە، بەتایبەتی لە 2015ەوە روبەروی هێرش و پەلامارێکی “توند” بوەتەوە، ساڵی 2016 هێرشەکانی سەر هەدەپە گەیشتنە لوتکە.
ئۆمێد دەدە، جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە رایگەیاند”لە 2015ەوە 16 هەزار و 460 ئەندام، بەڕێوەبەر و کادیرمان دەستگیرکراون”
سزای زیندانی بەسەر زیاتر لە 4 هەزار کەسدا سەپێندراوە، 13 پەرلەمانتار و حەوت هاوسەرۆکی شارەوانی تێدایە، لە کۆی 65 شارەوانی دەست بەسەر 59 شارەوانی هەدەپەدا گیراوە.
ئێستا هەدەپە بە پێکهێنانی هاوپەیمانی دیموکراسی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادە دەکات، شەش پارتی چەپ چونەتە بەرەی هەدەپە.