188
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، سێشەممە، 27ی کانونی یەکەمی 2022
حوریەت
- تورکیا لەسەر ئاستی جیهان لە رووی گەشتیارییەوە لە پلەى سێیەمدایە
- ئەردۆغان: لە دەریای رەش کێڵگەیەکی غازمان دۆزیوەتەوە، کە 58 ملیار مەتر چوارگۆشە غازی تێدایە
- داوای داخستنی کلینیکی پزیشکی نایاسایی لە تورکیا دەکرێت
سەباح
- حکومەت هوشداری دەداتە زنجیرە مارکێتەکان، کە کاڵاکان گران نەکەن
- سەگێکی 23 ساڵ لە ئەنقەرە کاندیدە بۆ بەتەمەنترین سەگی جیهان
- پرسی کاندیدکردنی کلچدارئۆغلۆ، بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، ئۆپۆزسیۆنی بەسەر دوو بەرەدا دابەشکردووە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- نوێنەری کۆمەڵگەی دیمورکاتی کورد لە فەرەنسا: هێرشەکەی پاریس کاری میتی تورکیایە
- سوپای تورکیا لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کشایەوە
- دوای هێرشەکەی داعش بۆ سەر رەقا لە شارەکە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە
ئەڤرەنسەل
- 29ی ئەم مانگە لەبەردەم دادگای ئەنقەرە خۆپیشاندان بۆ ئازادی شەبنەم فینجانجی دەکرێت
- لە تورکیا لە ماوەی ساڵێکدا نرخی کارەبا 184٪ زیادی کردووە
- لە خۆپیشاندانەکانی فەرەنسادا حەوت کورد دەستگیرکراون