مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە ئینگلیزییەکانی ئەمرۆ، سێشەممە، 27ی کانونی یەکەمی 2022
گاردیان
- بەهۆی مانگرتنی کارمەندانەوە تۆڕی خزمەتگوزاریی شەمەندەفەر لە بەریتانیا لە دۆخێکی خراپی تێکشکاندایە و بەئاسانی چاکنابێتەوە
- خوێندکارانی زانکۆکانی بەریتانیا دووچاری نەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون بوونەتەوە لە سەروبەندی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی خانوو و باڵەخانە لەو وڵاتەدا
- دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە دیارنەمانیان 180 کۆچبەری رۆهینگیای میانمار لە دەریای ئاندامان مەترسی گیانلەدەستدانیان هەیە
ئای
بەگوێرەى راپرسییەک دەرکەوتووە دوو لەسەر سێی پزیشکانى بەریتانیا دەیانەوێت بەهۆی کەمى موچە کارەکانیان لە وەزارەتی تەندروستی جێبهێڵن
وەزیری دەرەوەی ئۆکراین دەڵێت، وڵاتەکەی دەیەوێت لە کۆتایی مانگی شوباتدا کۆنگرەی ئاشتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان ببەستێت
دوای بڕینی هاوکارییە ماددییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاوارەکانی سوریا دەڵێن “لەوپەڕی بێ شکۆییدا دەژین”
دەیلی تەلەگراف
لەسەروبەندی قەیرانی بەرزبوونەوەی خەرجی ژیاندا، کۆمپانیاکانی سوتەمەنی و کارەبا لە بەریتانیا ملیاران پاوەند لە هاوڵاتیانی وڵاتەکە قۆرخدەکەن
بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی شەمەندەفەر لە شارە گەورەکانی بەریتانیا دووکانە لۆکاڵیەکانی شارۆچکە بچوکەکان دەبوژێنەوە
حکومەتی بەریتانیا هانی خەڵکی دەدات لە کاتی دروستکردنی خانوودا دیزاینی نەریتی وڵاتەکەیان بەکار بهێنن
تایمز
بەهۆی بڕیارێکی وەزەیری خەزێنەی بەریتانیا، خێزانی چینی مامناوەند لە 10 ساڵی داهاتوودا دەبێت ساڵانە 40 هەزار پاوەن باج بدەن لەو داهاتانەی دەستیان دەکەوێت
بەهۆی شەپۆلی سەرماوە ئەمریکا لە دۆخێکی سەختدایە و لانیکەم 55 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە
بەهۆی زیادبوونی گرژیەکانی لەگەڵ کۆسۆڤۆ، هێزەکانی سربیا خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە