زووم، ئاژانسەکان:
رێکخراو و چالاکانی داکۆکیکار لە مافە ئەلیکترۆنییەکان لە بەریتانیا، هەوڵەکانیان بۆ قەدەغەکردنی تیکتۆک چڕدەکەنەوە، ئەوان رەخنەی توند لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەگرن و بە “مەترسیدار” ناوی دەبەن.
ئەو رێکخراوانە بۆیان دەرکەوتووە، کۆمپانیا چینییەکە بە شێوەیەکی “نەشیاو” دەستی بەسەر زانیارییەکانی رۆژنامەنووساندا گرتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژ لە دوای رۆژ پشتگیرییەکان زیاتر دەبن بۆ قەدەغەکردنی یاساییانەی تیکتۆک لە ئەمریکا.
هەوڵەکانی چالاک و رێکخراوە مەدەنییەکان پاش ئەوەدێت، گوتەبێژی کۆمپانیای بایت دانسی کە خاوەنی تیکتۆکە، دانی بەوەدا نابوو چوار کارمەندی کۆمپانیاکەیان دورخستووەتەوە بەهۆی ئەوەی لە رێگەی تیکتۆکەوە زانیاریی شەخسییان لەبارەی رۆژنامەنووسەوە دەستخستووە.
کۆمپانیای بایت دانسی کە خاوەنی تیکتۆکە، دانی بەوەدا ناوە چوار کارمەندی کۆمپانیاکەیان بەهۆی دزینی زانیاریی شەخسییەوە دورخستووەتەوە
كارمەندەکان بەوە تۆمەتبارکراون، کە هەڵیانداوە ئەو داتاو زانیارییانەی لە رۆژنامەنوسەکانەوە دەستیانکەوتووە، بۆ مەبەستی دیکە بەکاری بهێنن.
تیکتۆک پێشتر ئەو تۆمەتانەی رەتکردبووەوە، کە لەبارەی دزەپێکردنی زانیارییە شەخسییەکانەوە ئاڕاستەی دەکران.
شو زی چیو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تیکتۆک، دەڵێت، “ئەم رەفتارە خراپە.. بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ بنەماکانی کارکردنی تیکتۆک یەکناگرێتەوە”.
گوتەبێژی رێکخراوی پرایڤەسی ئینتەرناشناڵ، کە رێکخراوێکی ناحکومییە و بنکەکەی لە لەندەنە، بە رۆژنامەی ئای نیوزی راگەیاندووە “کێشەکە زۆر قووڵترە لەوە قوڵترە کە باسی لێوەدەکرێت.. بە ئامانجگرتنی رۆژنامەنوسان بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی دەریدەخات کۆمپانیاکە ئامانجی خراپی هەیە”.
“ئەوکاتەی کۆمپانیاکان بە ئەنجامدانی تاوانێک تۆمەتبار دەکرێن، دەستبەجێ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کارەکە لەدەسەڵاتی خۆیاندا نەبووە و چەند کارمەندێک تاوانەکەیان ئەنجامداوە” گوتەبێژی رێکخراوەکە وایگوت.
وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەوە مۆدێلی بازرگانی ئەوانە لە ناوجەرگەی ئەم کێشەیەدا. تەنیا دەتوانین هیوامان ئەوە بێت کە ئەمە مژدەی کۆتایی هاتنی سەردەمی ئەو بە بڕوای گوتەبێژی رێکخراوەکە، کۆکردنەوەی داتا و زانیاریی بەکارهێنەران داهێنانێک نییە کە کۆمپانیاکان ئاهەنگی بۆ بگێڕن “بەپێچەوانەوە شتێکی زۆر مەترسیدارە.. دواتر ئەو زانیارییە زەبەلاحانە لە دژی کەسەکان خۆیان بەکاردەهێنرێنەوە”.
ئیمیلی بەیکەر وایت لە گۆڤاری فۆربێسی ئەمریکی، یەکێکە لەو رۆژنامەنوسانەی کراوەتە ئامانج، ئەو دەڵێت تیکتۆک شوێنپێی ئێمەی هەڵگرتبوو، دەیویست کارەکانمان پوچەڵبکاتەوە”.
کریستینا کریدل پەیامنێری تەکنەلۆژیای بەریتانی لە رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، بەهەمانشێوە یەکێکی دیکە لەو رۆژنامەنووسانەی کراوەتە ئامانج.
پەرلەمانتارانی بەریتانیا پاش ئاشکرابوونی نهێنییەکان داوای هەنگاوی بەپەلە لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن.
جیرانت دەیڤز ئەندامی پارتی کرێکاران، دەڵێت “تیکتۆک توانای هەیە سیخوڕی بەسەر هەموومانەوە بکات، بۆیە پێویستمان بە پاراستن هەیە”.
ئیین دانکان سمیس سەرۆکی پێشووی پارتی پارێزگاران، رایگەیاندووە، تۆڕەکە بۆ “سیخوڕیکردن بەسەر پەیامنێرانەوە” بەکاردەهێنرێت.
لە ئێستادا تیکتۆک لە چەندین وڵاتدا قەدەغەیە بەکۆمەڵێک هۆکاری ئەمنی و کەلتووریی، لەوانەش: هیندستان، چین، پاکستان، ئەفغانستان، ئێران، بەنگلادیش و ئیندۆنیزیا . جگە لەوەی لە زۆرێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا بەکارهێنانی تیکتۆک لە ئامێرە تەکنەلۆژییەکانی حکومەتدا قەدەغەکراوە، ئەندامانی کۆنگرێسیش سەرقاڵی دەرکردنی یاسایەکن تاوەکو لە تەواوی وڵاتەکەیاندا قەدەغەی بکەن.