74
گاردیان
- لەدوای کۆرۆناوە مانەوەی پیاوان لە ماڵەوە بۆ سێ ھێندە زیادی کردوە، ئەمەش کەلتووری ژیانکردنی لە بەریتانیا گۆڕیوەو دایکان زیاتر لە دەرەوە کاردەکەن
- پاشای بەریتانیا لە گوتاری کریسمسدا دانبەوەدا دەنێت خەڵکانێکی زۆر لە وڵاتەکەی بەدەست نەبوونی و زۆریی تێچووی ژیانەوە دەناڵێنن
- هێزە ئەمنییەکان تاوەکو ئێستا حەوت خۆپیشاندەری ئێرانییان دەستگیرکردووە، کە هاوکات خاوەنی رەگەزنامەی بەریتانین
دەیلی تەلەگراف
- پاشای بەریتانیا لە گوتاری کریسمدا: هەست بە دۆخی سەختی ئەوانە دەکەم کە تەنانەت ناتوانن کرێی خزمەتگوزاریش بدەن
- لە بەریتانیا وەکو رێزلێنانێک لە سەرۆکی ئۆکراین، خواردنەوەیەک بەناوی زێلینسکییەوە بەرهەمدەهێنرێت
- پوتین ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندەدات بۆ دانوستان لەبارەی ئۆکراینەوە
تایمز
- پاشای بەریتانیا لە گوتاری کریسمسدا سوپاسی کارمەندانی تەندروستی و فریاکەوتنی خێرا دەکات کە لە کاتە سەختەکانیشدا ئامادەی کارکردنن
- لە نەخۆشخانەکانی بەریتانیا تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنرێت بۆ دیاریکردنی ماوەی مانەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا
- بۆ بەرگرتن لە کۆچی نایاسایی، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا مەرجەکانی هێنانی هاوسەری خوێندکارانی بیانی بۆ وڵاتەکەی قورستردەکات
ئای
- وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا پلان دادەنێت بۆ کەمکردنەوەی وەرگرتنی نەخۆش
- ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە بەریتانیا 20% زیادی کردووە
- رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافە ئەلیکترۆنییەکان: تیکتۆک سۆشیالمیدیایەکی مەترسیدایە و هەوڵدەدات بەکارهێنەرانی هاک بکات