34
شەرقولئەوسەت
- عێراق بە فەرمی و لە رووی جەماوەریشەوە ئامادەیە بۆ میوانداریکردنی جامی کەنداوی 25
- ئەو فەرەنسییەی کوردەکانی پاریسی کردە ئامانج تووشی خەمۆکی بووە و مەیلی خۆکوشتنی هەبووە
- پوتین ئامادەیە بچێتە دانوستانەوە بە مەرجێک گفتوگۆ لەبارەی “چارەسەرێکی قبوڵکراو” بکرێت
عەرەبی جەدید
- تونس و پاییزی ئازادییەکان.. دادگاییە سیاسی و سەربازییەکان خزمەت بە کودەتا دەکەن
- عێراق دەستدەکاتەوە بە نێوەندگیریی لەنێوان ئێران و سعودیە
- گردبوونەوە و ناڕەزایی باشووری سووریا دەگرێتەوە
قەبەس
- حەوزەی قوم پشتگیریی لە سێدارەدانی دەستبەجێی خۆپیشاندەرانی ئێران دەکات
- سەرجەم زەوییە حکومییەکان لە کوەیت دەکرێنە پرۆژەی نیشتەجێبوون، نەخۆشخانە، قوتابخانە و پرۆژەی وەبەرهێنان
- حکومەتی کوەیت بودجەیەکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی دەرمان دابیندەکات
سەباح
- بەرزبوونەوەی “شێتانەی” دۆلار زۆرترین زیانی بۆ چینی هەژار هەیە و بانکی ناوەندیش هیچ چارەسەرێکی پێ نییە
- 60%ی گەنجانی عێراق لە رووی ئەلیکترۆنییەوە نەخوێندەوارن
- خوێندنی باڵای عێراق: دەبینە 49هەمین وڵات کە سیستەمی بۆڵۆنیا لە زانکۆکاندا جێبەجێدەکەین