زووم، ئاژانسەکان:
لە ئاهەنگێکی کریسمسدا لە شاری لیڤەرپولی بەریتانیا، رووداوێکی تەقەکردن لەنێو هۆڵێکی گەورەدا روودەدات، ژنێک دەکوژرێت و چەند کەسێکی دیکەش بریندار دەبن.
لە رووداوەکەدا ژنێک و سێ پیاو بە سەختی برینداربوون و دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام ژنەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەفسەرێکی لێکۆڵەر لە لیڤەرپول، دەڵێت رووداوی تەقەکردنەکە لە “مەیخانەیەکی قەرەباڵغ” روویداوە، کە پڕبووە لە گەنج.
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لە قۆناغە زۆر سەرەتاییەکاندایە، ئەفسەرەکە گوتوویەتی، “رووداوێکی شۆکهێنەرە کە لە رۆژی کریسمسدا لە مەیخانەیەکی قەرەباڵغدا خەڵک بکوژرێت”.
بە گوتەی ئەفسەرەکە “پێشبینی دەکرێت تەقەکەرەکە بە ئۆتۆمبێلێکی رەنگ تۆخەوە مەیخانەکەی جێهێشتبێت.. تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە”.
پۆلیس بە دوای سەرەداوێکەوەیە تاوەکو هۆکارەکانی پشت رووداوەکە بزانێت، هەربۆیە داوای لە ئامادەبووانی ئاهەنگەکەی بەرەبەیانی یەکشەممە کردووە، کە سەردانی پۆلیس بکەن و شایەتی لەبارەی رووداوەکە بدەن.