بزوتنەوەی تاڵیبان، تەنها بەوە نەوەستا، کە کچانی لە خوێندن بێبەشکرد، بەڵکو ئەمڕۆ شەممە، 24ی کانونی یەکەم بڕیاریدا بە بێبەشکردنی ژنان لە کارکردن لە رێكخراوە ناحکومییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
بزوتنەوەکە بڕیاری کارنەکردنى ژنانی، بەسەر رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیش سەپاند.
بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی ئابوری دەرچوو، عەبدولرەحمان حەبیب، گوتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاند، چیدیکە قەدەغەیە ژنان بڕۆن بۆ کار، چونکە هەندێکیان پابەندی یاساکانی جلوبەرگ نابن، کە حکومەت بەگوێرەى رێکارەکانى ئیسلام بۆی دیاری کردوون.
چیدیکە قەدەغەیە ژنان بڕۆن بۆ کار
وەزارەتی ئابوری، کە بەرپرسە لە پێدانی مۆڵەت بە رێکخراوە ناحکومییەکان لە ئەفغانستان، لە نامەیەکدا، کە دەست ئاژانسی فرانس پرێس کەوتووە دەڵێت، سکاڵامان زۆر بەدەستگەیشتووە، کە ژنانی کارکەر پابەند نین بە حیجاب و جلوبەرگى دیاریکراو بۆ ژنانی رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان.
وەزارەتەکە دەڵێت، هەر رێکخراوێک ئەم بڕیارە بە هەند وەرنەگرێت، مۆڵەتی لێدەسەندرێتەوە.
بەگوێرەى بڕیارەکە دەبێت رێکخراوە ناحکومیە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان سەرجەم کارمەندە ژنەکانیان لەکار لابدەن، بەڵام تاوەکو ئێستا روون نیە ئەم بڕیارە لەلایەن رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان جێبەجێ دەکرێت یاخود نا.
تاڵیبان سێشەممەی رابردوو، بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی خوێندنی کچان لە زانکۆکان.
https://zoomnews.info/%d8%aa%d8%a7%da%b5%db%8c%d8%a8%d8%a7%d9%86-%d8%ae%d9%88%db%8e%d9%86%d8%af%d9%86%db%8c-%d8%b2%d8%a7%d9%86%da%a9%db%86-%d9%84%db%95-%da%98%d9%86%d8%a7%d9%86-%d9%82%db%95%d8%af%db%95%d8%ba%db%95-%d8%af/
ئەم بڕیارە کاردانەوەی نێودەوڵەتی توندی بە دوای خۆیدا هێنا، زۆرینەی وڵاتان ئیدانەیان کرد و بە توندوتیژی دژی ژنانی ئەفغانستان وەسفیان کرد.
سعودیە و ئێران دژی بڕیارەکەن
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، نیگەرانی قوڵی پیشاندا و گوتی، داوا لە بزوتنەوەکە دەکەم یەکسانی خوێندن بۆ هەر کەسێک لە هەر رەگەز و ئاستێک پەیڕەو بکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداریدا بە تاڵیبان و رایگەیاند بەرپەرچدانەوەمان دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بڕیارەکەی تاڵیبانی لاسەیرە، دەڵێت خوێندن مافی شەرعی کچانە، داواکاریشە تاڵیبان لە بڕیارەکە بکشێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، بەداخین بۆ ئەو بڕیارە، پێویستە تاڵیبان رێگای فێربوون لەبەردەم کچان بکاتەوە.
بڕیارەکە لە ناوخۆی ئەفغانستانیش کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە، کچان و ژنان رژاونەتە سەر شەقامەکان و هێزەکانی دەسەڵاتی تاڵیبان روبەڕویان دەبنەوە.
خۆپیشاندانەکان تاڵیبانیان ناچارکرد بە راگرتنی خوێندنی زانکۆکان، هەر ئەمڕۆ بڕیار درا بە داخستنی بەشێک لە زانکۆکان بۆ ماوەی 7 رۆژ.
The heroic women of Afghanistan out on the streets of Herat today to protest against the Taliban’s BAN on female students going to university. They scream “cowards” at the Taliban.
The Taliban fire water canons at the protesters. pic.twitter.com/9O34xFFbf6
— Shabnam Nasimi (@NasimiShabnam) December 24, 2022
پیاوانیش لەنێو زانکۆکان پشتگیری ژنانن، لە بەشێک لە زانکۆکان ئەمڕۆ خوێندکاران بڕیاریاندا نەچنە تاقیکردنەوە، بەشێکیشیان وەرەقەی تاقیکردنەوەیان بە بەتاڵی پێشکەشکرد وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بڕیارەکانی تاڵیبان.
شماری از دانشجویان در اعتراض به ممنوعیت تحصیل دختران در آزمون شرکت نکردند.
دانشجویان، موسسهی تحصیلات عالی «افغان پامیر» در اعتراض به مسدود شدن دانشگاهها به روی دختران، پارچههای آزمون خود را بدون پاسخ تسلیم کردند. pic.twitter.com/h3MBGn9bCq
— Amu TV (@AmuTelevision) December 24, 2022
خوێندکارەکانیش روبەڕوی لێدان و ئەشکەنجە بوونەوە لە کاتی هاتنە دەرەوەیان لە زانکۆ.
The Taliban are reportedly shooting and beating male students who walked out of their exams in Afghanistan today in protest against the ban on women going to university.
This is truly barbaric and horrifying. The world must watch, listen and act now.
pic.twitter.com/iaP3dwutVE— Shabnam Nasimi (@NasimiShabnam) December 24, 2022
لە ئابی ساڵی 2021، هاوکات لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان، بزوتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، وردە وردە وڵاتەکەى خستە ژێر ئەو حکومڕانییەى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لێی دەترسان.