ئەمڕۆ هەزاران کورد رژانە گۆڕەپانى کۆمارى لە پاریس، روبەڕوبوونەوە دروستبوو، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا. دەستگیرکردنى بکوژەکەش راگەیەندرا.
دوێنێ هەینی، کاتژمێر 2:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان، کەسێک لە ناوجەرگەی پاریس، لە شەقامی رو دۆنگیا، دەستیکرد بە تەقەکردنی هەرەمەکی.
شوێنەکە ناوچەیەکی بازرگانیە و بەوە ناسراوە کوردێکی زۆر نیشتەجێن لەوێ، روداوەکەش لەبەردەم ناوەندی کولتوری کوردیی ئەحمەد کایا بووە، سێ کورد کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش بریندارن. عەبدولرەحمان کزڵ، میر پەروەر و ئەمینە کارا سێ کوردە کوژراوەکەن.
پۆلیسی فەرەنسا دەستبەجێ گومانلێکراوێکی لەسەر هێرشەکە دەستگیرکرد، کە بە رەگەز فەرەنسیە و بە “ویلیام ئێم” ناسراوە، تەمەنی 69 ساڵە، لەنێو سەرتاشخانەیەکی نزیک لە شوێنی روداوەکە دەستگیرکراوە، بکوژەکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا جانتایەکی بچوکی پێبووە، دوو مەخزەن فیشەکی عەیار 45ی تێدا بووە.
بکوژەکە خانەنشینە و ئەندامی یانەیەکی نیشانشکاندن بووە، چەندین چەکی تۆمارکراوی هەبووە، پێشتر دوو جار تێوەگلاوە لە دۆسیەى توندوتیژی بەرامبەر کۆچبەران، 11 رۆژ پێش ئێستا بە مەرج ئازادکراوە، تاوەکو کاتی دادگاییکردنەکەی.
مانگی 12ی ساڵی رابردوو، هێرشی کردووەتە سەر کەمپێکی کۆچبەران لە پاریس، لە ساڵی 2016 بەهەمانشێوە 12 مانگ زیدانی کراوە بەهۆی ئەنجامدانی توندوتیژی.
هەر دوێنی رەوەندی کوردی خۆپیشاندانیان لەو شوێنە دەستپێکرد، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە بڵاوەیان پێکرا.
ئەمڕۆ خۆپیشاندانەکان تەواوی پاریسیان تەنی، دروشمەکانى “ژن، ژیان، ئازادى” و “شەهید نامرێ” بەنێو شەقامەکاندا دەنگى دایەوە.
لە ناڕەزایەتییەکانى ئەمڕۆدا گرژى دروستبوو، روبەڕوبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانى پاریسدا رویدا، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوکردنەوەى خۆپیشاندەران گازی فرمێسکرێژیان بەکارهێنا، بەڵام ناڕەزایەتییەکان فراوانتربوون.
خۆپیشاندەران وێنەى عەبدوڵا ئۆجەلانیان، رێبەرى زیندانیکرداوى پارتى کرێکارانى کوردستانیان بەرزدەکردە و هێرشەکەى سەر ناوەندی کولتوری کوردی ئەحمەد کایا بە دەستى تورکیا دەزانن.
ئاژیت پۆڵات، گوتەبێژی ئەنجومەنی دیموکراتی کورد دەڵێت، دەوڵەتی تورکیا لە پشت تیرۆرکردنی سێ کوردەکەوەیە، دۆخی تورکیا بەڕونی پێماندەڵێت روداوەکەی پاریس تیرۆری سیاسییە.
لە ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنساوە تاوەکو سەرۆکى شارەوانی و بەرپرسانى دیکەى پاریس، هێرشەکەیان بە قێزەون ناوهێنا، بەڵام ئەنجومەنى دیموکراتى کورد داوا دەکات بە “تیرۆر” هێرشەکە بناسێنن.
Les Kurdes de France ont été la cible d’une odieuse attaque au cœur de Paris. Pensées aux victimes, aux personnes qui luttent pour vivre, à leurs familles et proches. Reconnaissance à nos forces de l’ordre pour leur courage et leur sang-froid.
— Emmanuel Macron (@EmmanuelMacron) December 23, 2022
مەزڵوم عەبدی، فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سوریای دیموكرات دەڵێت، پێویستە هاوکاریەکانمان لە دژی تیرۆر فراوان بکەین.
Êrîşa li dijî komeleya Kurdî li Parîsê pirsgirêka Kurdî hedef dike û cihê şermezariyê ye.
Em bawer in ku serokê Fransa @EmmanuelMacron û saziyên dadmendî dê êrîşkeran eşkere bikin.
Pêwîst e hevkariya me li dijî terorê bê firehkirin.
Em ji malbatên qurbaniyan re sersaxiyê dixwazin— Mazloum Abdî مظلوم عبدي (@MazloumAbdi) December 23, 2022
کاردانەى هێرشەکە فراوانە، لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق و باڵیۆزخانەی وڵاتان لە عێراق، داوا لە فەرەنسا دەکەن لێکۆڵینەوەى بەپەلە لە روداوەکە بکەن.
حکومەتی ھەرێمی كوردستان: بەتووندی ھێرشی سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس سەرکۆنە دەکەین… باوەڕی تەواومان بە دامودزگاکانی حکومەت و سیستەمی دادوەریی فەرەنسا ھەیە کە ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانباران.https://t.co/I783osMRAX
— KRG Dept. of Media & Information (@DMI_KRG) December 23, 2022
We are deeply shocked and saddened by the shooting in Paris today which resulted in the tragic deaths of three Kurds.
This was a heinous and horrendous attack and the UK sends our condolences to the families and loved ones of those who tragically lost their lives. https://t.co/XPbdXM24eN
— UK in Erbil (@ukinerbil) December 23, 2022
We are deeply shocked and saddened by the shooting in Paris and extend our heartfelt condolences to the families and friends of the victims. Our thoughts are with the members of the Kurdish community and the people of France. https://t.co/iDGtefSjUH
— German Consulate Erbil (@GermanyInKRI) December 24, 2022
U.S. Consulate General Erbil sends it deepest sympathies to the victims of the attack at the Kurdish cultural center in #Paris. Our thoughts, prayers and solidarity are with the members of the #Kurdish community and people of #France on this tragic day. pic.twitter.com/k9VOv3Vqsi
— U.S. Consulate General Erbil (@USCGERBIL) December 24, 2022
لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێرق لە راگەیەندراوێکدا داواى لێکۆڵینەوەى بەپەلە لە رووداوەکە دەکات.
نستنكر وندين بأشد العبارات الهجوم الإجرامي الذي استهدف مركزا ثقافيا للكرد في باريس والذي أسفر عن سقوط عدد من الضحايا الأبرياء.
ندعو الحكومة الفرنسية الى الإسراع بالقبض على الجناة وتقديمهم للمحاكمة، مشددين على أهمية مكافحة العنصرية في فرنسا منعاً لتكرار مثل هذه الحوادث المؤسفة.— Abdullatif J Rashid عبد اللطيف جمال رشيد (@LJRashid) December 24, 2022
روداوەکە نزیکە لە ساڵیادى روداوى کوشتنى ساکینە جانسز و دوو ژنە سیاسەتمەدارى کورد، ئەوان رۆژى 9ی کانوونى دووەمى 2013 لە پاریس “تیرۆر” کران.
ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمەز، ئەندامی رێکخراوی لاوانی کوردی ئەوروپا بوون، فیدان دۆغان، ئەندامی پەروەردەکانی دەرەوەی کورد لە ئەوروپا بوو.