زووم، ئاژانسەکان:
یاریزانێکی تۆپی پێی ئێرانی لەگەڵ دەیان کەسی دیکەدا مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە، لە کاتێکدا رۆژئاوا بە جەژنی کریسمسەوە سەرقاڵە.
گۆڕەپانی شەهید عەلیخانی گۆڕەپانێکی بەناوبانگی شاری مێژوویی ئیسفەهانی ئێرانە. هۆکاری بەناوبانگبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەروازە گەورەیەی کە لە بەردەم گۆڕەپانەکەدا هەیە.
Que los árboles no nos impidan ver el bosque. Salvar la vida del futbolista iraní Amir Nasr-Azadani es una prioridad. pic.twitter.com/SC5ouhsCeX
— Alma Escudero (@escuderoalma) December 19, 2022
لە ئێستادا گۆڕەپانەکە بووەتە مەیدانی لایەنگرانی ئەمیر ناسر ئازادانی، کە یەکێکە لە یاریزانە بەناوبەنگەکانی ئێران و لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لەم مانگەدا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە.
لایەنگرانی ئەو یاریزانە لەگۆڕەپانەکەدا دەمێننەوە، بەوپێیەی ترسیان هەیە کە ئەمیر ناسر ئازادانی لە گۆڕەپانەکەدا لەسێدارە بدرێت.
Iranian footballer Amir Nasr-Azadani 'facing execution' after campaigning for women's rights, FIFPRO release statement. pic.twitter.com/aVq5PUyH12
— SPORTbible (@sportbible) December 13, 2022
شایەتحاڵێک لە شاری ئیسفەهان، بە سی ئێن ئێن-ی گوتووە، گۆڕەپانەکە سەکۆی لەسێدارەدانی تێدا دانراوە.
بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە پێیانوایە لە کاتێکدا وڵاتانی رۆژئاوا سەرقاڵی ئاهەنگەکانی جەژنی کریسمسن، ئێران خەریکی شەپۆلێکی لە سێدارەدانە کە لەدوای خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی وڵاتەکە روویان لە زیادبوونە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، لانیکەم 43 کەس، لەنێویاندا ناسر ئازادانی، نزیکن لەوەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێبکرێت.
دەسەڵاتدارانی ئێران لانیکەم دوو کەسیان لە مانگی رابردوودا لە سەروبەندی خۆپیشاندانەکان لەسێدارەداوە و یەکێکیان بە ئاشکرا هەڵواسراوە.
https://twitter.com/_Amenesadat/status/1606282188172820480
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا پرۆسەی دادگاییکردن لە ئێراندا زۆر خێراو بەپەلە بەڕێوەدەچێت، سی ئێن ئێن نوسیویەتی “تۆمەتی وەها دەخرێتەپاڵ دەستگیرکراوەکان کە دەتوانرێت بە ئاسانی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا بسەپێندرێت، زۆرجار لە یەک دانیشتندا بڕیاریان لەسەر دەدرێت”.
هەفتەی رابردوو ئاژانسی هەواڵی ئیرنای سەر بە حکومەتی ئێران، رایگەیاندبوو، ناسر ئازادانی لە کوشتنی سێ ئەفسەری ئەمنیدا تێوەگلاوە، لە نێویاندا دوو ئەندامی خۆبەخشی بەسیج هەن و لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئیسفەهاندا لە رۆژی 16ی مانگی رابردوودا کوژراون.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەسەدوڵڵا جەعفەری سەرۆکی دادگای شارەکە، گوتوویەتی ئازادانی بە تۆمەتی “ئاژاوەگێڕی دژی دەسەڵاتداران” تۆمەتبارکراوە. یاسای سزادانی ئێرانیش سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە دیاریکردووە.
پێشتر کەسوکاری ئازادانی چاوەڕوانیی ئازادکردنی بوون، بەوپێیەی هێزە ئەمنییەکان پێیان راگەیاندبوون “تاوەکو کۆتایی هەفتە ئازاد دەکرێت”. بەڵام پاش تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەک ئاگاداریان کردوونەتەوە، کە رەنگە ئەو یاریزانە تەمەن 26 ساڵە لە گۆڕەپانی شەهید عەلیخانی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێبکرێت. “هەربۆیە ئەوان هەموو رۆژێک بەردەوام سەردانی گۆڕەپانەکە دەکەن، نەوەکو حکومەتی ئێران سزاکە جێبەجێ بکات”.
کەسێکی نزیک لە ئازادانی بە سی ئێن ئێنی گوتووە، “بیرکردنەوە لە لەسێدارەدانی ئازادانی زۆر قورسە بۆ ئێمە.. ئەو هەواڵانەی رۆژانە و بەردەوام دەیبیستین جێگەی نیگەرانییە”.
ئیرنا بڵاویکردووەتەوە، دادگا ڤیدیۆ و بەڵگەنامەی تەواوی لەبەردەستدایە، کە دەیسەلمێنێت “ئازادانی بەشێک بووە لە گروپێکی چەکدار” و ئەو یاریزانەی تۆپی پێ دانی بە تاوانەکانیدا ناوە.