63
فاینەنشیەڵ تایمز
- لە 20 رۆژی ئەم مانگەدا زیاتر لە 250 ملیۆن کەس لە چین توشی کۆرۆنا بوون
- لە نوسینی بابەتی ئەدەبی رەخنە ئامێزەوە بۆ داواکردنی موشەک: خانمی یەکەمی ئۆکراین داوای هاوکاری زیاتر دەکات
- چەکدارێکی فەرەنسی هێرشدەکاتە سەر ناوەندێکی کەلتووریی کوردیی و سێ کەس دەکوژێت
تایمز
- بەهۆی زۆری داواکاریی خانەنشینبوونەوە، حکومەتی بەریتانیا داوا لە کەسانی سەروو 50 ساڵ دەکات بیر لە خانەنشینبوون نەکەنەوە
- بەگوێرەی راپرسییەک، تەنها یەک لەسەر سێی بەشداربووان دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا بە بڕیارێکی سەرکەوتوو دەزانن
- ئۆکراین بە بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد و وەرگرتنی چەک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری تەکنەلۆژیا، پێش روسیا کەوتووە
دەیلی تەلەگراف
- سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بەڵێندەدات یاسای مافی گۆڕینی جێندەر لەبەرژەوەندیی ئەو کەسانە دەربکات کە دەیانەوێت
- بەهۆی هێرشی راستڕەوێکی فەرەنسییەوە، کوردانی فەرەنسا لەگەڵ پۆلیسی پاریسدا روبەڕوبوو دەبنەوە
- دوو لەسەر سێی دانیشتووانی ئەمریکا لەنێو شەپۆلێکی سەرمای سەختدا ساڵی نوێ بەڕێدەکەن
ئای
- بەریتانیا خۆی بۆ جەنگێکی دەستووریی ئامادەدەکات بەهۆی راگرتنی یاسای گۆڕینی جێندەر لە تەمەنی 16 ساڵیدا
- بەهۆی کریسمسەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر شەقامەکانی بەریتانیا دروستبووە، خەڵکێکی زۆر سەردانی خزم و کەسەکانیان دەکەن
- لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی کۆشکی کاپیتۆڵ لە ئەمریکا، داوادەکات رێگە بە ترەمپ نەدرێت جارێکی دیکە خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید بکاتەوە