زریانێکی بەهێزی زستانە، هەفتەیەکە ئەمریکای گرتووەتەوە، پێشبینى دەکرێت ئەمریکییەکان ساردترین جەژنی کریسمس لە ماوەی چوار دەیەی رابردوودا ببینن.
ئەم شەپۆلە سەرمایە، نەوەى ئێستا یەکەمجاریانە دەیبینن، رۆژى سێشەممە لە باکوری رۆژئاوای زەریای هێمن دەستیپێکرد و پێشبینیدەکرێت رۆژى هەیینی ببێتە “گەردەلولێکی بۆمبڕێژکراو” وەک شارەزایانی کەشوهەوا وەسفیان کردووە.
گەردەلولی بۆمبڕێژکراو، زاراوەیەکە بەواتای ئەو شەپۆلە سەرمایە دێت، کە تادێت ساردتر دەبێت و تێکڕای پەستانی هەوا لە ماوەی 24 کاتژمێردا بۆ لانیکەم 24 میلیبار دادەبەزێت، بۆیە بە بۆمب نادەبرێت و هێزێکی زۆر دروستدەکات، بەهۆی دابەزینی خێرای پەستانی هەواوە.
شەپۆلە سەرماکە، تێکڕای پەستانی هەوا لە ماوەی 24 کاتژمێردا بۆ لانیکەم 24 میلیبار دادەبەزێنێت، بۆیە بە بۆمب نادەبرێت و هێزێکی زۆر دروستدەکات
بەهۆی شەپۆلەکەوە زیاتر لە 90 ملیۆن کەس لە 37 ویلایەتی ئەمریکا لە حاڵەتی فریاگوزاری لەناکاو ئاگادارکراونەتەوە و لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
پلەی گەرمی لە نزیکەی 80%ی وڵاتەکەدا بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.
شەپۆلەکە تەنانەت ویلایەتی تەکساسیش دەگرێتەوە، کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی ئەمریکا و نزیکە لە کەمەرەی گۆی زەوی، بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی ئەمریکا گەرمترە.
شەپۆلەکە تەنانەت ویلایەتی تەکساسیش دەگرێتەوە
پێشبینیدەکرێت لە رۆژانى سەری ساڵدا سەرماکە هێندە بەهێز بێت، کە لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە سەرماى لەوشێوەیە ئەمریکای گرتبووەوە.
سەرما لە ویلایەتی فلۆریدا بەشێوەیەک دەبێت، لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا هاوشێوەى نەبووە.
دەزگای کەشوهەوای ئەمریکا دەڵێت سەرماکە “ئێسقان تەزێن” دەبێت، پێشبینیدەکرێت پلەى گەرمى لە هەندێک ناوچەى ئەمریکا داببەزێت بۆ 25 تاوەکو 45 پلەی ژێر سفرى سەدى.
سەرماکە “ئێسقان تەزێن” دەبێت
سەرماکە بەشێوەیەک دەبێت، لە ماوەى کەمتر لە پێنج خولەکدا ئاو دەیبەستێت.
دەزگای کەشوهەوای ئەمریکا، مەترسی حاڵەتى مردن دەکات و داواى رێوشوێنی خۆپارێزی لە سەرماکە دەکات.
لە ویلایەتی کنتاکی و کارۆلینای باکور، باری نائاسایی راگەیەندراوە.
پێشبینیدەکرێت بەهۆی بەستنی رێگاوبانەکان ئاستەنگی هاتوچۆ و فڕۆکەوانی لە چەندین ویلایەت دروست ببێت، گەشتی فڕۆکەخانەکانی شیکاگۆ و دێنڤەریش هەڵوەشیندراونەتەوە.