45
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 22ی کانونی یەکەمی 2022
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
پەرلەمانتاری هەدەپە دەستیان بە هەڵمەتێکی فراوان بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی ئۆجالان کرد
مافی پەرلەمانتاری لە سەمرا گوزەل، پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد سەندرایەوە
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: هێرشەکانی ئێران و تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بەردەوام بن، دەتوانین سزایان بدەین
سەباح
- لە چیای گابار رۆژانە پێنج هەزار و 500 بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێندرێت
- نزیکەی پێنج جۆر ئەینفلۆنزا لەنێو هاوڵاتیانی تورکیادا بڵاوبووەتەوە
- ئەردۆغان: سەرەتای ساڵی داهاتوو موچەی کارمەندان زیاد ناکرێت
سوزجو
ئیمامئۆغلۆ بۆ ئەردۆغان: بەشێوەیەکی مەردانە رکابەریمان بکە
ئەردۆغان: بە بەردەوامی چاودێری شارەوانیەکانمان دەکەن و دەیانەوێت تاوانباریان بکەن
پارتی گەنج: دەسەڵات دادگاکان وەک ئامێرێکی سزادانی ئۆپۆزسیۆن بەکاردەهێنێت
حوریەت
حکومەت باجی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بۆ ساڵی نوێ ئاشکرا کرد
ئەردۆغان: چەند مانگێکی دیکە رێژەی هەڵاوسان کەم دەکەینەوە
تورکیا رەخنە لە تالیبان دەگرێت، بەهۆی ئەوەی رێگە نادات کچان لە زانکۆکان بخوێنن