مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 22ی کانونی یەکەمی 2022
شەرقولئەوسەت
- زیلینسکی لە سەردانێکی مێژوویدا بۆ واشنتۆن، پشتیوانی کۆدەکاتەوە
- سعودیە: بێبەشکردنی کچانی ئەفغانی لە خوێندن، پێچەوانەی مافە شەرعیەکانی ژنانە
- خۆپیشاندەرێکی ئێرانی دوای دەرچونی سزای لەسێدارەدانی، دادگا بڕیاریدا دووبارە بە کەیسەکەیدا بچێتەوە
سەباح
دواکەوتنی بودجەی عێراق، هەرەشەیە بۆسەر پرۆژە و خزمەتگوزاریەکان
عێراق داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات، پشتیوانیەکانی دوو هێندە بکات لە دۆسیەی ژینگەدا
واشنتۆن رەتیدەکاتەوە هیچ خواستێکی هەبێت بۆ دەستێوەردانی سەربازی، لە قەیرانی ئۆکراینا
عەرەب
فشاری نێودەوڵەتی هەردوو پارتی بارزانی و تاڵەبانی ناچار بە گفتوگۆ دەکات
ئەمریکا سەرقاڵی رێکەوتنێکە بۆ دامەزراندنی یەکەی سەربازی تورکیا لە رۆژهەڵاتی سوریا، وەک ئەوەی لە هەرێمی کوردستان هەیە
روسیا و ئێران رێرەوێکی بازرگانی دروست دەکەن، بۆ بەرەنگاربوونەوەی سزاکانی رۆژئاوا
قودسی عەرەبی
ئەگەر هەیە محەمەد شیاع سودانی لە چوارچێوە جیاببێتەوە، بە هۆی ناکۆکی لەگەڵ سەرکردەکانی هاوپەیمانێتیەکە
قەتەر ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە، کە ئاراستەی کراون لە لێکۆڵینەوەکانی پەرلەمانی ئەوروپی
دوای هێرش کردنە سەر هاوپیشەیەکیان، پارێزەرانی عێراق کارەکانیان رادەگرن