234
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 22ی کانونی یەکەمی 2022
گاردیان
- لە ئەگەری کۆتاییهێنان بە مانگرتنی کارمەندانی تەندروستی و پەرستارانی بەریتانیا، هۆشداری دەدرێت لەبارەی دروستبوونی لۆدی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکان.
- رێکخراوی تەندروستی جیهانیی هۆشداری دەدات لەباری زۆری رێژەی توشبووانی کۆرۆنا لە چین لەکاتێکدا ئامارە فەرمییەکان گومانی زۆریان لەسەرە.
- لەدوای 11 مانگ لە شەڕکردن، پوتین بەڵێنی ‘هەرشتێک کە بیانەوێت’ بە سەربازەکانی سوپای وڵاتەکەی دەدات.
تایمز
- ئەمریکا فەرشی سوری بۆ زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا راخست و دوای 300 رۆژ لە جەنگ، لەلایەن جۆ بایدنەوە بە پیاوی ساڵ وەسفکرا.
- کۆچبەرانی بەریتانیا چانسی پێدانی شوێنی حەوانەوەیان سێجار زیاترە وەک مانەوەیان لە فەرەنسا.
- ڤلادێمیر پوتینی سەرۆکی روسیا دەڵێت موشەکی بالیستی ساتان 2 بەمنزیکانە ئامادە دەبێت بۆ هەڵدان.
دەیلی تەلەگراف
- حکومەتی بەریتانیا بەنیازە بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتنی کارمەندانی تەندروستی وڵاتەکەی لەساڵی داهاتوودا موچەی کارمەندەکانی زیادبکات.
- لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا چەکی زیاتری پێبەخشرا.
- لەدوای قەدەغەکردنی خوێندنی زانکۆ لە ژنان، تاڵیبان بڕیاری قەدەغەی خوێندنی سەرەتایی بۆ کچانیش دەرکرد.
فاینەنشیەڵ تایمز
- جۆ بایدن ماوەیەکی کەم بەر لە گەیشتنی زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا بۆ ئەمریکا، هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ ئۆکراینا راگەیاند.
- کەیسی گەندەڵی تێوەگلانی چەند بەرپرسیکی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی بەرتیل وەرگرتن لە قەتەر تا دێت قوڵتر دەبێتەوە.
- ئیلۆن مەسکی خاوەنی کۆمپانیای تویتەر دەڵێت ئەگەر خەرجییەکانی کەمنەکردبایەوە، لە ساڵێکدا 3 ملیار دۆلار زەرەری دەکرد.