49
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، چوارشەممە، 21ی کانونی یەکەمی 2022
ئیتلاعات
- وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی بەغداد لە ئۆردن هەوڵی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى دەدات
- خامنەئی: پێویستە هێرشەکەی شاچراخ وەک پرسی کەربەلا ببینرێت
- 5%ى دوانۆکسیدی گۆگرد لە کەشوهەوای تاراندا زیادی کردووە
جمهوری ئیسلامی
- ساڵی داهاتوو موچەی کارمەندانی حکومەت 20% زیاد دەکات
- ئێران و ئەوروپا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان رێککەوتن
- وەزیری تەندروستی ئێران: تاوەکو سێ مانگی دیکە کێشەی کەمی دەرمان چارەسەر دەکەین
شەرق
- قائانی هوشداری دایە خانەوادە ئیسرائیلیەکانی کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین، کە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن
- نێوەندکاری ئەمریکا لە شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا لە بەرژەوەندی پوتین و ئەردۆغان دەبێت
- سێ هەفتەیە تاران کەشەهەوایەکی خۆشی نەبووە
ئارمان میللی
- خۆپیشاندانەکان بووەتە هۆی ئەوەی بردنەدەرەوەى پارەیەکی زۆرى ئێران
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ئازەربایجان: بە زوترین کات رێرەوی لاچین بکەنەوە
- روسیا: درۆنی ئێران لەلایەن ئێمەوە بەکارنەهاتووە