118
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، چوارشەممە، 21ی کانونی یەکەمی 2022
سەباح
- دامەزراوەی تورک – ئیش: پێویستە کەمترین موچە نۆ هەزار لیرە بێت لە تورکیا
- ئەردۆغان: دەمانەوێت هەموو چەک و پێداویستی سەربازیی، خۆمان دروستی بکەین
- دوانەیەک سایتەکانی گەیمینگیان هاک کردووە و 37 ملیۆن لیرەیان بەدەست هێناوە
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- 15 هەزار منداڵ لە کانتۆنی شەهبای رۆژئاڤا بەهۆی هێرشی تورکیا و گەمارۆی سوریا لە خوێندن بێبەش بوون
- لە زیندانی سیاسی ژنانی تارسوسی تورکیا ناوهێنانی ژینا ئەمینی و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” تاوانە
- لە زیندانی ئەرەغلی تورکیا 78 رۆژە زیندانیانی سیاسی مانیانگرتووە
سوزجو
- یۆنان چەند فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیاى خستە نێو راداری سیستمی دژە ئاسمانییەوە
- کلچدارئۆغلۆ: ئیمامئۆغلۆ پارویەکی گەورەیە بە ئاسانی قوتنادرێت
- داوا دەکرێت سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنى تورکیا لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە
حوریەت
- شێف نوسرەت بە بەرزکردنەوەی کاسی جامی جیهانی فیفای توڕە کرد
- کلچدارئۆغلۆ: لەگەڵ ئیمامئۆغلۆ وەک باوک و کوڕین
- لە ئەستەنبوڵ دەست بەسەر دەیان هەزار بتڵی خواردنەوەی کحوڵی ساختەدا گیرا