45
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، چوارشەممە، 21ی کانونی یەکەمی 2022
شەرقولئەوسەت
- لوتکەی دووەمی بەغداد… بانگەواز بۆ “رێرەوێکی نوێ” لە عێراق
- ئاماژەى هەڵپەساردنی ئۆپراسیۆنی تورکیا لە رۆژهەڵاتی سوریا هەیە
- وەزیری وزەی سعودییە: ئۆپیک پڵەس رێگەی لە پشێوی نێو بازاری نەوت گرتووە
قەبەس
- نوێنەری کوەیت لە لوتکەی بەغداد: ئاسایشی عێراق و کوەیت و ناوچەکە جیانەکراوەیە
- نوێنەری کوەیت: پشتگیری وڵاتە دۆستەکەمان دەکەین، کە دووبارە رۆڵی خۆی ببینێت دوور لە هەر کاریگەریەکی دەرەکی
- بەرپرسانی پێشوی دارایی لە کوەیت، بەهۆی گەندەڵی برانە بەردەم دادگا
سەباح
- لوتکەی دوومەی بەغداد.. پشتگیری بۆ گەشەسەندنی گشتی عێراق
- سودانی: پابەندین بە پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ هاوبەشەکانمان
- داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت سەبارەت بە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار
زەمان
- لوتکەی دووەمی بەغداد بۆ چارەسەری قەیرانەکانی ناوچەکە دەگەڕا
- محەمەد شیاع سودانی هۆکاری بەرزی نرخی دۆلار بۆ پروپاگەندە دەگەڕێنێتەوە
- حکومەتی عێراق، هەوڵی زیادکردنی پارکەکان دەدات لە بەغداد