72
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممە، 21ی کانونی یەکەمی 2022
گاردیان
- بەڕێوەبەرانی تەندروستی بەریتانیا هۆشداری دەدەنە پەرلەمانتارانی وڵاتەکە بێنەسەرخەت بۆ چارەسەری مانگرتنەکان
- دوای 125 ساڵ ئەڵمانیا 21 پارچەی شوێنەواری برۆنزی، کە لە لەلایەن بەریتانیاوە “تاڵان” کرابوون، دەگەڕێنێتەوە
- وەزیری بەرگری بەریتانیا دەڵێت، مۆسکۆ نیازی بەهێزکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی لەگەڵ ئێراندا هەیە
تایمز
- رای گشتی بەریتانیا داوا لە کارمەندانی تەندروستی وڵاتەکەیان دەکەن رێگەی مەترسیدار نەگرنەبەر لە کاتێکدا پلانیان هەیە مانگرتنەکانیان لەساڵی داهاتوودا درێژە پێبدەن
- لە دوای پێکدادانەکانی لەگەڵ چین 12 رۆژ لەمەوبەر، هیندستان هەزاران سەرباز دەنێرێتە سەر سنوری وڵاتەکەی
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، رێوڕەسمى تاجلەسەرنانی پاشای وڵاتەکەی دەبێتە باشترین بۆنەی جیهان، کە لە 6ی ئایاری ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت
دەیلی تەلەگراف
- وەزیری تەندروستی بەریتانیا بە تەنزەوە دەڵێت، سەندیکای کارمەندانی ئامبوڵانسی وڵاتەکەی بڕیارێکی بەئاگایانەیان داوە بۆ ئەوەی زیان بە نەخۆشان بگەیەنن
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، زۆر نیگەرانە لەبارەی رەفتارەکانی ئێران و رەنگە ببێتە گەورەترین مەترسی دەرەکی بۆسەر بەریتانیا
- لە هەنگاوێکی نوێدا، تاڵیبان خوێندن لە کچانی زانکۆی وڵاتەکەی قەدەغەدەکات
فاینەنشیەڵ تایمز
بەرپرسانی تەندروستی بەریتانیا دەڵێن، ناتوانن لەسەروبەندی مانگرتنی شۆفێرانی ئامبوڵانسدا گرەنتی سەلامەتی نەخۆشانی وڵاتەکەیان بکەن
پوتین دواى ئەوەى رایگەیاند، دۆخی ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکراین “زۆر ئاڵۆزە” پێدەچێت نیازی هەبێت درێژە بە شەڕ بدات
میدیای فەرمی حکومەتی چین رایگەیاند، بەهۆی پلانەکانی حکومەتەوە لە چەند مانگی داهاتوودا دۆخی کۆرۆنا ئاسایی دەبێتەوە