52
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، سێشەممە، 20ی کانونی یەکەمی 2022
جمهوری ئیسلامی
- ئەندامانی گروپێکی سەر بە موساد لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیرکران
- 11 بەنداوی گرنگی ئێران بەتەنیا 20٪ ئاویان هەیە
- نەخۆشی دڵ و هەناسە بەهۆی پیسی کەشوهەوای پیسەوە لە تاران زیادی کردووە
ئیتلاعات
- ئێران ئامادەیە بەڵێنەکانی لە پرسی ئەتۆمیدا جێبەجێ بکات
- لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا 70 ملیار دۆلاری ئێران چووەتە کەنەدا
- قەیرانی وزە ترلیۆنێک دۆلار زیانی بە ئەوروپا گەیاندووە
ئاسیا
- ئێران یەکێکە لەو 10 وڵاتەى جیهان کە هەڵاوسان تێیدا لە بەرزترین ئاستدایە
- لیژنەی کەلتوری پەرلەمانی ئێران سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای پاراستنی مافی رۆژنامەنووسانە
- لە پارێزگای گیلان ژمارەی خەڵکی بەتەمەن زیاد و لەدایکبوونیش کەمی کردووە
ئێعتێماد
- تاران و خوزستان خراپترین کەشوهەوایان هەیە
- ناکۆکیەکانی ئێران و رۆژئاوا لەبارەی پرسی ئەتۆمی کەم دەبنەوە
- موچە لەئێران 55٪ی بەهای خۆی لەدەستداوە