51
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، سێشەممە، 20ی کانونی یەکەمی 2022
سوزجو
- ئەردۆغان: متمانەمان بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دادگا نەماوە
- راپرسیەک: زۆربەی لایەنگری هەموو پارتەکانی تورکیا سزاکەی ئیمامئۆغلۆ بە سیاسی دەزانن
- داوا دەکرێت هەژمارە داراییەکانی هەدەپە لە خەزێنەی دەوڵەت دابخرێن
ئاکشام
- ئەردۆغان لەبارەی بەشوودانی منداڵی کچ: نە ئیسلامی و نە مرۆڤییە
- ئەندامانی پارتی سەعادەت باسی دۆخی خراپی شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆن دەکەن
- ژمارەی دانیشتوانی تورکیا گەیشتە 84 ملیۆن و 680 هەزار و 273 کەس
حوریەت
- مردنی دۆلفینەکانی دەریای مارماریس ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە
- سوید رادەستکردنەوەی بەرپرسێکی “فەتحوڵاچیەکانی” بە تورکیا رەتکردەوە
- سەرۆکی جەهەپە لە دەستێوەردانەکانی سەرۆکی پارتی باش لە کاروباری پارتەکەیدا ناڕازیە
سەباح
- حکومەت لەمەودوا کاروباری نێوان خاوەن موڵ و کرێچی رێکدەخات
- ئەردۆغان: زۆری نەماوە شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن جیاببنەوە
- هوشداری لە زریانی بەهێز لە 10 شاری تورکیا دەدرێت