51
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمرۆ، سێشەممە، 20ی کانونی یەکەمی 2022
تایمز
- لە قەرەباڵەخترین رۆژەکانى ساڵدا توشبوانى جەڵتەى دڵ و مێشک ئامبوڵانسان بۆ ناچیت، بەهۆى مانگرتنەوە
- زیاتر لە 200 وڵات ئامادەییان دەڕبڕیوە سەرچاوەى داهاتەکانیان هەمەچەشن بکەن و پشت بە نەوت نەبەستن بۆ بەرەنگاربوونەوەى پیسبوونى ژینگە
- لە بەریتانیا دەرمانێک دروستدەکرێت، کە تەمەنى توشبوانى شێرپەنجەى مەمک درێژدەکاتەوە
فاینەنشیەڵ تایمز
- دوای مشتومڕێکى زۆر دادگاى بەریتانیا بڕیاریدا ناردانى پەنابەران بۆ رواندا یاساییە
- پەرستارانى بەریتانیا هەڕەشەى مانگرتن بۆ ماوەى شەش مانگ دەکەن لە ساڵى داهاتوودا
- دەنگدان بۆ دەستبەرداربوونى ئیلۆن مەسک، لە پۆستى بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیای تویتەر، داهاتووى کۆمپانیاکە ئاڵۆزتر دەکات
دەیلی تەلەگراف
- وەزیرى تەندروستى بەریتانیا بەنیازە ئەمڕۆ لەگەڵ پەرستارە مانگرتووەکان کۆببێتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەیان
- پەکینى پایتەختى چین تۆمەتباردەکرێت، بە شاردنەوەى دۆسیەى ئەوانەى بە کۆرۆنا دەمرن
- دواى بڕیارەکەى دادگاى بەریتانیا بۆ یاساییبوونى ناردنى کۆچبەران بۆ رواندا، حکومەتى بەریتانیا روبەڕوى دادگاکانى ئەوروپا دەبێتەوە بۆ جێبەجێکردنى پلانەکەى
گاردیان
چەند بەرپرسێکى وەزارەتى تەندروستى بەریتانیا هۆشداری دەدەن، بەهۆى مانگرتنى شۆفێرى ئامبوڵانسەکانەوە ژیانى چەندین توشبووى جەڵتە کەوتووەتە مەترسییەوە
لیژنەى لێکۆڵینەوەى کۆنگرێسى ئەمریکا داوا دەکات ترەمپ روبەڕوى دادگا بکرێتەوە، بەتۆمەتى پلانگێڕیی دژى حکومەت
سەردانى پۆتین بۆ بیلاڕوس مەترسییە بۆ راپێچکردنى ئەو وڵاتە بۆ نێو جەنگ