81
تایمز
- کارمەندانی فڕۆکەخانە لە بەریتانیا دەست بە مانگرتن دەکەن و کاروباری گەشتیاران روبەڕوی ئاستەنگی دەبێتەوە
- سەرۆکی دیوانی کابینەکەی بۆریس جۆنسۆن لە وەرگرتنی ناونیشانی “خانەدانیی” بێ بەش دەبێت، بەهۆی ئەوەی قسەی ناشرینی بە کارمەندەکانی گوتووە
- لیۆنێل مێسی نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا و چیدیکە روبەڕوی ئەو پرسیارە نابێتەوە، کە بۆچی مۆندیالی نەبردووە؟
دەیلی تەلەگراف
- بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی تەندروستیی بەریتانیاوە، نەخۆشە بەتەمەنەکان کاتێکی زۆرتر لە نەخۆشخانەکاندا بەسەردەبەن
- بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی شەمەندەفەرەوە، پێشبینی دەکرێت لە کاتی ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا شەقامەکانی بەریتانیا زۆرترین قەرەباڵغی بەخۆیەوە ببینێت
- ئیلۆن مەسک لە پلاتفۆرمەکانیدا ریکلامکردن بۆ هەژمارەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام قەدەغەدەکات
فاینەنشیەڵ تایمز
- خێرا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە شارەکانی چین کێشەی لە وڵاتەکەدا دروستکردووە و بووەتەهۆی کورتهێنانی کارمەند لە دامودەزگا حکومی و تایبەتییەکاندا
- سەرباری هۆشداریی کۆمپانیا بازرگانییەکان، بەڵام یەکێتیی ئەوروپا بەنیازە لە هەوڵێکی نوێدا باج بخاتە سەر بازرگانیی کاربۆن
- بەهۆی کەیسەکانی گەندەڵییەوە، هۆشداریی دەدرێت لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و قەتەر
گاردیان
- یاریی کۆتایی مۆندیال باشترین و بەهێزترین یاریی کۆتایی بوو، کە تێیدا مێسی جامەکەی بەرزکردەوە
- بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە، جارێکی دیکە شەقامەکانی چین چۆڵ و خامۆش دەبنەوە
- ئیلۆن مەسک مانەوەی خۆی لە پۆستی بەڕێوەبەری تویتەر دەخاتە راپرسییەوە