167
سوزجو
- نرخی کارەبا، غاز، خزمەت، کرێی خانوو 359٪ زیادیان کردووە
- نرخی کەستانە لە 345 لیرەوە بۆ 800 لیرە بەرز دەبێتەوە
- پەرلەمانتارێکی پارتی باش: حکومەت رێککەوتنی دەریایی لەگەڵ وڵاتی چاد دا کردووە کە دەریای نییە
جومهوریەت
- ئاکەپە چاوی لە بودجەی شارەوانیی ئەستەنبوڵە
- باجی دوکانەکان 70٪ زیادی کردووە
- جێگری سەرۆکی جەهەپە: ئەگەر ئاکەپە ئیمامئۆغلۆ دووربخاتەوە، لە هەموو تورکیا شکست دەهێنێت
ئاکشام
- ئەردۆغان لە قەتەر چاوی بە ئیلۆن مەسک کەوت
- لە پێنج بیرە نەوتی چیای گابار رۆژانە پێنج هەزار و 300 بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنریت
- لە ئەستەنبوڵ دەست بەسەر 12 تەن خواردنەوەی کحولی ساختەدا دەگیرێت
ئایدنلک
- لە زانکۆی شرناخ چەند کەسێک بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی گولەن دوور دەخرێنەوە
- پارتی باش لە بەرامبەر هەدەپە نەرمی دەنوێنێت
- رەنگە حکومەتی تورکیا لێبوردن بۆ ئەو کەسانە دەربکات کە بەهۆی سەرپێچییەوە مۆڵەتی شۆفێرییان لێوەرگیراوەتەوە