65
ئۆبزێرڤەر
- پەرستارانی مانگرتووی بەریتانیا بەڵێنی درێژەدان بە مانگرتن دەدەن لە ساڵی تازەدا، لەکاتێکدا دۆخی تەندروستی ئەو وڵاتە بەرەوخراپتر دەچێت
- تەرانە عەلیدۆستی ناسراو بە شەهرەزاد، ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانیی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیرکرا
- سوپای کۆریای باشور دەڵێت کۆریای باکوور دوو مەشەکی بالیستی تازەی بەرەو کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی هەڵداوە
سەندەی تایمز
- ئەو نوسەرە چینییەی ساڵی 2020 زانیارییەکانی لەبارەی دۆخی وهان بە جیهان دەگەیاند، ئێستا رێگەی لێگیراوە بەشداریی لە هیچ چالاکییەکی ئۆنلایندا بکات
- شازادە هاری و مێگانی هاوسەری داوادەکەن لەگەڵ خێزانی شاهانەی بەریتانیا کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە زنجیرەکەی نێتفلیکسدا باسیان کردووە
- دوای 11 ساڵ بەسەر بەهاری عەرەبیدا، خەونی هاوڵاتییانی تونس نەهاتووەتەدی و لە هەمان دۆخی پێشوودان
سەندەی پیپڵ
- پەرستارانی بەریتانیا مۆڵەتی 48 کاتژمێر دەدەنە سەرۆکوەزیران بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان
- لە کامپی کاڵاسی فەرەنسا دۆخی 1500 کۆچبەر لەوپەڕی خراپیدایە، ژن و منداڵیشیان تێدایە، گروپێکی مافیای کوردی بەرپرسیارن
- رووسیا لە ساڵی تازەدا جەنگێکی تازە دەستپێدەکات و هەوڵدەدات لە باکورەوە ئۆکراین داگیربکات
سەندەی تەلەگراف
- سەرۆکی ئەرکانی سوپای بەرگریی بەریتانیا: سەربازان توانای مرۆیی زیادە نین تاوەکو شوێنی کارمەندانی مانگرتوو بگرنەوە
- دوای بڵاوبوونەوەی زنجیرەکەی شازادە هاری و مێگان، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەنگاوی یاسایی لەدژی نێتفلیکس دەگرێتەبەر
- سەربازێکی ئۆکراین بە دۆشکەیەک موشەکێکی کروزی رووسیا دەخاتە خوارەوە