55
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، شەممە، 17ی کانونی یەکەمی 2022
ئارمان ئێمرۆز
- کەنداو دەبێتە حەوشە ئارامەکەی رووسیا
- پەرلەمانتارێکی پێشووی ئێران: باشترین وەڵام بۆ چین باشکردنی پەیوەندییەکانی ئێرانە لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا
- حکومەت خەڵکی تاران لە کەشوهەوای پیس تاوەکو رۆژی چوارشەممە ئاگاداردەکاتەوە
ئیتڵاعات
- رەئیسی: دەوڵەتی ئێران لە 43 ساڵی رابردوودا لە رووی ئابوورییەوە سەرکەوتوو نەبووە
- ئێران بە توندی وەڵامی راگەیەنراوی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەداتەوە
- زانکۆی ئازادی ئیسلامی تاران: هەوڵدەدەین خوێندکارە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەین
جمهوری ئیسلامی
- ئەمساڵ هەندێک جۆری ئۆتۆمبێڵ لە ئێران 100 ملیۆن تومەن چووەتە سەر نرخیان
- ئیسرائیل دەیەوێت هاوپەیمانێتی لەگەڵ سعودیە ببەستێت
- لە هەشت مانگدا یەک ملیۆن تۆن کاڵا لە بەندەری سیستان و بەلوچستانەوە هەناردە کراوە
مەردۆم سالاری
- ئەحمەد خاتەمی سەرۆککۆماری پێشووتری ئێران: لە ئێران ‘ژن، ژیان، ئازادی’ هەیە
- ئیسرائیل کەشتی سیخوڕی بێ سەرنشینی لە کەنداو جێگیر کردووە
- لە تاران ئەو کەسانە دەستگیردەکرێن کە منداڵان بۆ کارکردن بەکار دەهێنن