48
دەیلی تەلەگراف
- سەرباری پەخشکردنی زنجیرە مشتومڕئامێزەکەی شازادە هاری و مێگانی هاوسەری، بەڵام هەردوکیان لەلایەن بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیاوە بۆ مەراسیمی تاج لەسەردانانی شا چارلز بانگێشتکراون
- بەهۆی مانگرتنی فراوانی پەرستاران و کارمەندانی ئامبوڵانس لە هەفتەی داهاتوودا، هاوڵاتیانی بەریتانیا روبەڕوی زیانێکی زۆر دەبنەوە
- بۆ یەکەمجار لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە یابان خەریکی دروستکردنی موشەکێکە کە دەتوانێت چین، روسیا و کۆریای باکور بکاتە ئامانج
گاردیان
- لە خانووە حکومییەکەی لیز ترەسی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا “مادەی هۆشبەر” دۆزراوەتەوە
- بەرپرسێکی تەندروستی بەریتانیا دەڵێت بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی تەندروستییەوە رێژەی مردنی نەخۆشانی شێرپەنجە بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت
- سەرباری سەختیی سەرمای زستان، رووسیا بەردەوامە لە هێرشە موشەکییەکانی بۆسەر ژێرخانی وزەی ئۆکراین
دەیلی مەیڵ
- نەخۆشخانەکانی بەریتانیا فەرمانیان پێکراوە زۆرترین نەخۆش بنێرنەوە بۆ ماڵەوە بەرلەوەی مانگرتنی گشتی کارمەندانی فریاگوزاریی خێرا دەستپێبکات
- فیفا داواکارییەکی سەرۆکی ئۆکراین رەتدەکاتەوە بۆ پێشکەشکردنی وتارێکی ڤیدیۆیی لەیاریی کۆتایی مۆندیالدا
- بەهۆی هێرشەکانی رووسیاوە بۆ سەر ئۆکراین، مەترسی ئەوە هەیە کە خەڵک بە زیندوویی لەژێر خانووە زیانلێکەوتووەکانی ئەو وڵاتەدا مابن
تایمز
- سەرۆکی سەندیکای پەرستارانی بەریتانیا داوای لە سەرۆکوەزیران کردووە بەرلەوەی دۆخی تەندروستی وڵاتەکەی لەدەست دەربچێت، جڵەو بگرێتەدەست
- ئەمریکا بە بڕی 10 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازیی بۆ تایوان دەنێرێت لە سەروبەندی ناکۆکییەکانی لەگەڵ چیندا
- کۆریای باکوور ماتۆڕی موشەکی تاقیدەکاتەوە کە بۆ هەڵدانی موشەکی ئەتۆمی بەکاردێت