69
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەرزبوونەوەى رێژەى سوودى بانکى ئەوروپا و ئەنگلتەرا نیشانەى شکستى روبەڕوبوونەوەى هەڵاوسانە
- کۆرۆنا لە پەکینى پایتەختى چین بڵاودەبێتەوە و ژمارەى مردوانیش زیاد دەکات
- روسیا نەوتى خاو بە کەمتر لەو نرخە بە هیندستان دەفرۆشێت، کە گروپی 7 بۆی دیاریکردووە و 60 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک
دەیلى تەلەگراف
- وەزارەتى تەندروستى بەریتانیا خرایە ئامادەباشییەوە، هەشت هێندەى ساڵى رابردوو پەتا بڵاوبووەتەوە
- بانکى ئینگلتەرا رایگەیاند لەدواى کۆتایی ساڵ هەڵاوسان لە وڵاتەکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت
- تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بەریتانیا ناچار دەکرێن ناوەرۆکى نەشیاو لە پلاتفۆرمەکانیان لاببەن یان سزا دەدرێن
گاردیان
- سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا بەنیازە گفتوگۆ لەگەڵ پەرستارە مانگرتووەکاندا بکات، لەبارەى زیادکردنى موچەکانیان، بۆئەوەى مانگرتن بشکێنن
- وەزیرى بەرگرى ئۆکراین دەڵێت، پوتین پلانى هەیە دواى سەرى ساڵ جەنگێکى نوێ دژیان دەستپێبکات
- چەندین رۆژنامەنووس بەهۆى رەخنەگرتنیان لە ئیلۆن مەسک، ئەکاونتەکانیان لە تویتەر راگیراوە
تایمز
- مانگرتنى شۆفێرى ئامبوڵانسەکان لە بەریتانیا هەفتەى داهاتوو دەبێتە گەورەترین مەترسی بۆ نەخۆشەکانى وڵاتەکە
- شازادە هارى لە دۆکیۆمێنتارییەکەیدا بە گەرمی باسی شا چارڵزی کردووە، ئەمەش ئاماژەیە، کە رەنگە هەستی بەرامبەر بە باوکی نەرمتر بێت
- قوتابخانەیەکى ئەهلى لە بەریتانیا داواى لێبوردن دەکات، بەهۆى سڵاوێکى هیلتەریی، لە شانۆگەرییەکیدا