بوومەلەرزەیەک بە گوڕى 6.2 پلەى رێکختەر لە کەناراوەکانى رۆژهەڵاتى تایوان روویدا، لە شارى تایپەى پایتەخت بیناکانى لەراندووەتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ راپۆرتێک لەبارەى زیانەکان بڵاونەکراونەتەوە.
فەرمانگەى کەشناسی تایوان رایگەیاند، کاتژمێر 12:00ى نیوەڕۆى ئەمڕۆ بەکاتى تایوان بوومەلەرزەکە روویداوە، واتە کاتژمێر 7:00ى بەیانى بەکاتى هەرێمى کوردستان.
تاوەکو ئێستا هیچ راپۆرتێک لەبارەى زیانەکانى بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە
بەگوێرەى فەرمانگەى کەشناسی، ناوەندی بومەلەرزەکە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی هالین کاونتی دوور بووە و قوڵاییەکەى 5.7 کیلۆمەتر بووە.
ئاژانسى رۆیتەرز دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ راپۆرتێک لەبارەى زیانەکانى بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەگوێرەى گوتەی شایەتحاڵەکان، بیناکانی شاری تایپەی پایتەختی لەراندووەتەوە.
کاتژمێر 7:00ى بەیانى بەکاتى هەرێمى کوردستان بوومەلەرزەکە روویداوە
لە ساڵی 2016دا لە باشوری تایوان بەهۆی بوومەلەرزەیەکەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ساڵی 1999دا بەهۆی بوومەلەرزەیەک، کە گوڕەکەی 7.3 پلە بوو، زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.