35
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 15ی کانونی یەکەمی 2022
شەرقولئەوسەت
- ناکۆکییەکانی نێوان مالکی و خەزعەلی، هەڕەشەیە بۆ سەر چوارچێوەى هەماهەنگى
- ئێران 47 رۆژنامەنووس دەستگیردەکات و هەڕەشەی لەسێدارەدان لەسەر دوانیان هەیە
- ئیسرائیل دان دەنێت بە هێرشکردنە سەر قافڵەیەکی ئێرانی لە رۆژهەڵاتی سوریا
قودسی عەرەبی
- حکومەتی سودانی بەهۆی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم روبەڕوی سکاڵا دەبێتەوە..هۆشداری دەدرێت لە بەکارهێنانی پارەی دەوڵەت لە رێککەوتنە سیاسیەکاندا
- بەخت یاوەری مەغریب نەبوو، کە عەرەبی یەکدەنگ کرد لە جامی جیهانی.. بایدن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی مەغریب بینەری یاریەکە بوون
- تورکیا 44 سیخوری مۆساد دەستگیر دەکات، سیخوڕیان بەسەر دەزگا و کەسایەتیە فەڵەستینییەکاندا کردووە
عەرەب
- ناکۆکی نێوان پارتى و یەکێتی هەرێمی کوردستان بەرەو لێکترازان دەبات
- سودانی: عێراق هێشتا پێویستی بە هێزە ئەمریکییەکانە
- دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلۆ، رێگەی بردنەوە لەبەردەم ئەردۆغان دەکاتەوە لە هەڵبژاردنەکانی 2023
سەباح
- قەیرانی پێدانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی بە کچانی تیکتۆک سەرهەڵدەدات لە عێراق..وەزارەتی ناوخۆ خۆی بێ بەری دەکات و وەزارەتی دەرەوە بێدەنگە و پەرلەمان توڕەیە
- یۆنامی ئامادەیە نێوەندگیری بکات لەنێوان ئەنقەرە و بەغداد لە دۆسیەی ئاو
- خوێندنگا عێراقیەکانی دەرەوەی وڵات.. خوێندن بە دۆلارە نەک بێبەرامبەر