50
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 15ی کانونی یەکەمی 2022
تایمز
- بەهۆی ژێرئاوکەوتنى چووپێکێکی کۆچبەران، چوار کۆچبەر لە دورگەی ئینگلیزی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێنن.
- سەندیکای پەرستارانی بەریتانیا بەنیازن لە پشووەکانی سەریساڵدا رێپێوانەکانیان چڕتر بکەنەوە
- سوپای ئۆکراین 13 درۆنی کامیکازی ئێرانی لە کییڤی پایتەختی وڵاتەکەی دەخاتەخوارەوە
گاردیان
- بەگوێرەى راپۆرتێکی رەخنەیی، پۆلیسی بەریتانیا تۆمەتباردەکرێت، کە قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا سەرزەنشت دەکات
- لە رووداوی ژێرئاوکەوتنى چووپەکەی کۆچبەراندا لە دورگەی ئینگلیز، زیاتر لە 40 کۆچبەر رزگارکراون و چواری دیکەش بێسەروشوێنن
- روسیا رەتیدەکاتەوە بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵ و سەختی زستان ئاگربەست رابگەیەنێت
دەیلی تەلەگراف
- زیانی مانگرتنی پەرستارانی بەریتانیا تادێت بەرەو زیادبوون دەچێت و کاریگەری لەسەر خانەی بەساڵاچوانی ئەو وڵاتە دروستکردووە
- سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دەڵیت توانەوەی ناوچە بەستەڵەکییەکانی باکور مەترسی چین بۆ دەستبەسەرداگرتنی باکوری زەوی زیاتر دەکات
- منداڵێکی شەش ساڵان بووە چوارەم منداڵ، کە بەهۆی کەوتنە نێو دەریاچەیەکی بەستوو لە بەریتانیا گیانیلەدەستدا
ئای
- ئەو کۆچبەرانەنەی چووپەکەیان ژێرئاوکەوت تەنها توانیویانە یەک رستە بڵین: “ئاو خەریکە دێتە ناوەوە، فریامان بکەون”.
- وەزیری دەرەوەی ئۆکراین پێشوازی لە نانگەوازی بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا دەکات بۆ دابینکردنی موشەکی دورمەودا بۆ وڵاتەکەی
- توانەوەی ناوچە بەستەڵەکییەکانی ئارکتیک میکرۆبە کۆنەکانی سەدەکانی پێشوو دەردەخاتەوە