59
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 15ی کانونی یەکەمی 2022
سەباح
- پێنج رێککەوتن لەنێوان تورکیا، ئازەربایجان و تورکەمەنستان واژۆکران
- بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سەرۆک و زاوای ئەو تەریقەتە دەرچوو، کە کچێکى شەش ساڵیان بەشووداوە
- درۆنی بایراکدار کزلئەلما بە سەرکەوتوویی تاقیکرایەوە
دیریلیش پۆستاسی
- هەلیکۆپتەرێکی خۆماڵی بەناوی تی 70 رادەستی هێزی جەندرمە کرا
- لە مێرسین نۆ ئەندامی جەهەپە و هەدەپە بە تۆمەتی “تیرۆر” دەستگیرکران
- ئەفسەرێکی خانەنشینی ئەمریکی: ئەمریکا دەستی بەسەر حەوت ملیار دۆلار ئەفغانستاندا گرتووە
یەنی ئاسیا
- کلچدارئۆغلۆ بۆ دەسەڵات: متمانە بە بێڕەوشتی و نادادپەروەری دروست نابێت
- نرخی دەرمان لە تورکیا 36٪ زیادی کرد
- بەرهەمە شیرەمەنیەکان لە تورکیا 10٪ کەمبوونەتەوە
سوزجو
- ئیمامئۆغلۆ: لە ئەستەنبوڵ سەرکەوتووین و لە هەموو تورکیا سەردەکەوین
- سەرۆکی پارتی باش: دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی شکست نەهێنێت، هەموو کارێک دەکات
- کلچدارئۆغلۆ گەشتەکەی لە ئەڵمانیا کۆتایی پێهێنا و بەپەلە بەرەو تورکیا بەڕێکەوت