178
مانشێتی بەشیک لە رۆژنامە فارسییەکانی ئەمرۆ، پێنجشەممە، 15ی کانونی یەکەمی 2022
مەردۆم سالاری
- چینی هەژار لە ئێران دوو ئەوەندە زیادی کردووە
- ژاپون و ئێران پێنج رێککەوتنیان لەبواری تەندروستی و دەرماندا واژۆ کرد
- ئەردۆغان رکابەرە سەرسەختەکانی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەستگیر دەکات
ئارمان ئیمرۆز
- شاندێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەى ئەتۆم سەردانی ئێران دەکات
- ئیسرائیل دانی بەوەدانا هێرشی کردووەتە سەر کاروانی نەوتی ئێران
- ئاوی بەنداوەکانی لۆڕستان 20٪ کەمی کردووە
ئیتلاعات
- ژمارەی ئۆتۆمبێل لە تاران سێ ئەوەندەی توانای شارەکەیە
- هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو دەگاتە پەرلەمان
- هەناردەکردنی هەناری ئێران 100٪ زیادی کردووە
جمهوری ئیسلامی
- وەزیری کار: زیاتر لە 60٪ بەنداوەکانی ئێران ئاوی پێویستیان نییە
- ئەمساڵ تاران بە تەنیا دوو رۆژ کەشوهەوای پاکی هەبووە
- دەوڵەتی ئێران 570 هەزار ملیارد تومەن قەرزاری بانکەکانە