ئێوارەی سێشەممە، 14ی کانونی یەکەمی 2022، لە کەشێکی ئاهەنگ ئامێزدا لە کۆشکی سپی، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا یاسایەکی واژۆکرد، کە گرەنتی پارێزگاری لە هاوڕەگەزخوازان لە سەرجەم ویلایەتەکانی ئەمریکا دەکات.
ئەم واژۆیە “گرنگیەکی زۆری” بۆ بایدن هەیە، بەو پێیەی ئەو، ماوەی 10 ساڵە و لەوکاتەوەی جێگری باراک ئۆباما بوو، پشتگیری لە مافی هاوسەرگیری بۆ هەمووان دەکات.
بایدن ماوەی دە ساڵە پشتگیری لە مافی هاوسەرگیری بۆ هەمووان دەکات
مەراسیمی واژۆکردنی یاساکە لە کۆشکی سپی
بایدن یاساکە بە “هەنگاوی سەرەکی بۆ دادپەروەری و ئازادی و یەکسانی بۆ هەمووان، نەک کۆمەڵێک” ناودەبات.
یاساکە 10 رۆژ پێش ئێستا، لەلایەن ئەنجومەنی پیران پێشکەش کرا، ئەنجومەنی نوێنەران یاساکەی پەسەند کرد بە دەنگی کۆی دیموکراتەکان و 39 ئەندامی کۆماری، لە کاتێکدا 169 کۆماری دژی یاساکە بوون.
یاسا پەسەندکراوەکەی کۆنگرێس ئەو یاسایەی پێشتری رەتکردووەتەوە، کە دەیگوت “هاوسەرگیری پرۆسەیەکە لە نێوان ژن و مێردا”، بەو پێیەی کارمەندی تۆمارکردن ناتوانێت بەهۆی رەگەز، نەتەوە و بنەچە جیاکاری بکات، لە هەر ویلایەتێک کار بکات.
یاسا پەسەندکراوەکەی کۆنگرێس
ئەو یاسایەی پێشتر رەتکرایەوە، کە دەیگوت “هاوسەرگیری پرۆسەیەکە لە نێوان ژن و مێردا”
دادگای باڵای ئەمریکا لە ساڵی 2015وە رێگەی بە هاورەگەزخوازان داوە هاوسەرگیری لەگەڵ یەکدا بکەن، بەڵام گۆڕانکارییە “مێژووییەکە” لە یاسای “لەباربردن” لە مانگی حوزەیرانى رابردوو، ترسی لای هاورەگەزخوازان دروستکردبوو، کە گۆڕانکارى لە یاسا تایبەتەکەی ئەوانیش بکرێت.
بایدن لە ئاهەنگەکەی سێشەممە، هەزاران کەسی بانگهێشتکردبوو، لە پەرلەمانتارانی دیموکراتیەکان و کۆمارییە ناڕازییەکان، لەگەڵ چەندین چالاک و ئەو کەسانەی رۆڵیان هەبوو لە دەرچوونی یاسایەک بۆ پارێزگاری هاوسەرگیری هەمووان.
یاساکە ئاسودەیی بۆ ملیۆنان هاوسەر دەستەبەر دەکات
جان بیار، گوتەبێژی کۆشکی سپی
جان بیار، گوتەبێژی کۆشکی سپی، یەکەم ژنە رەشپێشتی هاورەگەزخوازە، کە ئەو پۆستەی وەرگرتبێ لە مێژووی ئەمریکادا، دەڵێت “یاساکە ئاسودەیی بۆ ملیۆنان هاوسەر دەستەبەر دەکات” مافی خۆیان لە پارێزگاری وەرگرت، ئەو مافەی خۆیان و منداڵەکانیان شایستەین.