15
زووم..
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، پێنج سەربازیان لە هەرێمی کورستان گیانیان لەدەستدا، ئەویش بەهۆی هەڵمژینی گازی میسان لەنێو ئەشکەوتێکدا.
وەزارەتەکە دەڵێ، یەکێک لە سەربازەکانیان لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کوژراوە، بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی، تیمێکی تایبەتیان پێکهێناوە، ئەو تیمە چوونەتە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی ناوچەکە، پەکەکە وەک نەخۆشخانە بەکاریهێناوە، 19 کەسیان لەنێو ئەشکەوتەکەدا گازی میسانیان هەڵمژیوە.
ئەوەش هاتووە، ئەگەرچی سەرجەمیان چارەسەری پزیشکیان بۆ کراوە، بەڵام بەهۆی زۆریی ئەو گازەی هەڵیانمژیووە، پێنج سەربازیان گیانیان لەدەستداوە.