زووم..
شاراوه نییه كه ناحه‌زانی ئه‌م هه‌رێمه ناپڕنگێنهوه له هه‌موو رێ و رێبازێك بۆ ئازاردان و هه‌وڵی چوارچێوه‌داركردنی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت شكست و -گه‌ر بۆیان بكرێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شی، ئه‌وه‌ش رۆژانه به پراكتیك له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت له به‌غدا و دادگا فیدڕاڵییه‌كه‌ی كه به هه‌ر پاساوێك بێت له‌مپه‌ر و گرفت بۆ ئه‌م هه‌رێمه ده‌خوڵقێنن و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه مووچه و بژێوی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌كه هه‌ر رۆژه و به بیانوویه‌كی نوێوه به‌رامبه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان دێنه مه‌یدان و به ئاشكرا شه‌ڕمان پێده‌فرۆشن، ئه‌مانه هه‌موومان له میدیا جیاجیاكانی عێراق و هه‌ندێك له دراوسێیهكانیشهوه ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بینین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنج و مه‌ترسییه رۆڵی ئه‌و حزب و كه‌س و لایه‌نانه‌یه كه خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ناوزه‌د ده‌كه‌ن، كه زۆرجار زۆر تووندتر و بێویژدانتره له‌لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان، كه ده‌بێ و پێویست بوو وانه‌بێت، چونكه ئه‌مانه به راده‌یه‌ك دژایه‌تی و بوختان و هه‌واڵی نادروست له‌ناو خه‌ڵكی خۆمان و بۆ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه بۆنی دوژمنایه‌تی و كینه‌یه‌كی له ئه‌ندازه به‌ده‌ری پێوه ده‌بینرێت و ئه‌مه‌ش له‌ژێر په‌رده‌ی “به حساب” ئۆپۆزسیۆنیدا ده‌شارنه‌وه، كه له راستیدا ئه‌و هه‌ڵوێست و ره‌فتاره هه‌ر دوژمنایهتیيهكی روونه و هیچی تر.
ده‌نا ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه و نیشتمانپه‌روه‌ر، له كاتی كاره‌سات و هێرش و مه‌ترسییه‌كاندا بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌یان، دێنه‌پاڵ گه‌ل و حكوومه‌ته‌كه‌یان و به‌رامبه‌ر دوژمنان هاوشان ده‌وه‌ستن و ئه‌مه‌ش له‌نێو گه‌لانی جیهاندا بینراوه و ده‌بینرێت و هه‌ر بۆ نموونه، له‌كاتی شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكراین، ئۆپۆزسیۆنی ئۆكراینی بێ دوودڵی هاتنه‌پاڵ حكوومه‌ت و گه‌له‌كه‌یان و بوون به به‌شێك له سوپای گه‌له‌كه‌یان.
به‌ڵام ئه‌مانه‌ی لای ئێمه چ له په‌رله‌مانی به‌غدا، چ له میدیا چه‌واشه‌كار و فریودهرهكانیاندا، هێنده‌ی ئه‌وانه دژایه‌تیی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه ره‌نگه زۆر تووندتر و ترسناكتر بێت له‌وه‌ی نه‌یار و دوژمن له‌م ماوه‌یه‌دا، به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌یكات، هه‌موومان هه‌ڵوێستی زۆرێك له‌و فیگهرانهمان له میدیاكاندا هاتۆته به‌رچاو كه چۆن ته‌نانه‌ت هانی وڵاتانی دراوسێش ده‌ده‌ن كه هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان كه به خوێنی هه‌زاران شه‌هید هاتۆته‌كایه‌وه و جۆره بوختانێك بۆ هه‌رێم ده‌كه‌ن كه به خه‌یاڵی نه‌یار و دوژمنانی ئه‌م هه‌رێمه‌شدا نایه‌ت جگه له مێشكی رزیوی خۆیان.
بۆیه پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم، ده‌ستگا یاساییه‌كانی به‌رامبه‌ریان بخاته‌گه‌ڕ و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات و ئه‌و جۆره كه‌سانه له قاڵبی ئۆپۆزسیۆن ده‌ربكات و وه‌ك تاوانبار به‌رامبه‌ر خه‌باتی ئه‌م خه‌ڵكه قوربانیده‌ره ده‌ستنیشان بكات و سزای پێویستی ئه‌وانه بدات.
نوسینی؛ سه‌لام عه‌بدوڵڵا