17
زووم..
دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە زوومی راگەیاند، حکومەتی تورکیا قەدەغەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ سێ مانگی دیکە درێژکردووەتەوە.
دیلان رەشاد ئاماژەی بەوەشکرد، قەدەغەی گەشتەکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، تاوەکو شەشی مانگی دەی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە.
تورکیا لە مانگی نیسانی ساڵی 2023ـەوە ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی داخستووە، بڕیاری قەدەغەی گەشتەکان سەرەتا بۆ سێ مانگ بوو، بەڵام تاوەکو ئێستا چەند جارێک ماوەی قەدەغەکردنەکە درێژکراوەتەوە.
لەو کاتەوە بەرپرسانی یەکێتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند جارێک لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لەسەر ئەو بابەتە کۆبوونەتەوە، بەڵام تائێستا تورکیا رازینەبووە قەدەغەی گەشتەکان لەسەر فڕۆکەخانەکە هەڵبگرێت.