زووم..
شەوی رابردوو ژمارەیەک درۆن لە ئاسمانیی سلێمانی بە دیاریکراوی لەسەر فەرماندەی دژەتیرۆری یەکێتی و فەرماندەی یەکەی ٧٠ی هێزەکانی پێشمەرگە سوڕاونەتەوە و لەلایەن دژەتیرۆر و پێشمەرگەوە تەقەیان لێکراوە.
لیوا ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژی هێزەکانی 70 ی پێشمەرگە بە زوومى راگەیاند، شەوی رابردوو ژمارەیەک درۆن لەسەر بارەگای دژەتیرۆر و یەکەی 70 سوڕاونەتەوە دواتر پێشمەرگە و دژە تیرۆر تەقەیان لێکردوون، بەڵام نەتواندراوە هیچ کامێک لە درۆنەکان بخرێنە خوارەوە و دوورکەوتوونەتەوە.
دەشڵێت، جگە لە ئاسمانیی سلێمانی، شەوى رابردوو لە ئاسمانیی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان درۆن بیندراوە.
هەروەها سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە سلێمانی بە زوومی گوت، شەوی رابردوو دوای کاتژمێر دوو، بەدرۆن هەوڵی هێرش دراوە بۆ سەر هێزەکانی دژەتیرۆری یەکێتی، بەڵام دوای تەقەکردن لێیان تواندراوە دووربخرێنەوە.