16
زووم..
مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێر.
پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، مەحمود مەشهەدانی بە یاوەری زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکردن.
سەردانەکە لەچوارچێوەی گفتوگۆی نێوان سەرکردایەتییەکان دێت لەبارەی چەند پرسێکی هاوبەش، لە دیارترینیان کارکردنی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی نێوانیان، هاوکات لە دیدارەکەدا پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تاوتوێدەکرێت.